ئه‌و به‌رده‌ی له مۆزه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر هه‌ڵگیراوه، تا ئێسته مێژوو و شوێنی دۆزینه‌وه‌ی دیاری نه‌كراوه و به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
"به‌ردی سه‌ر سنوور" یه‌كێكه له‌و پارچه شوێنه‌وارییانه‌ی له هۆلی ژماره 2 ی مۆزه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر له‌نێوان دوو جامخانه دانراوه و به‌ردێكی درێژی گه‌وره‌یه، له كلس دروست كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه كه له كوێ دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رده‌كه كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ر دیاره، به به‌رزی 79سم و پانتایی 39سم، به شێوازێكی ستوونی دروست كراوه و به خه‌تی لاتینی شه‌ش دێڕی ئاسۆیی له‌سه‌ر نووسراوه كه تا ئێسته وه‌ڕگێڕانی بۆ نه‌كراوه.
شوێنه‌وارناسان پێیان وایه، به‌ردی سه‌رسنوور به مه‌به‌ستی دیاریكردنی سنووری دوو وڵات، دوو شار یان زه‌وی كشتوكاڵی به‌كارهاتووه، بۆیه زۆرجار باسی وڵاته‌كه و بارودۆخی ئه‌وكاته‌و پاشای ئه‌و سه‌رده‌مه یانیش خاوه‌ن زه‌وییه‌كه كراوه.
هه‌ولێر/سارا سه‌ردار.