خوێنه‌رانی كتێب هه‌میشه بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاریان له خه‌ڵكی تر جیاوازه، حه‌ز به هه‌ندێك شتی جیاواز ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت وه‌ك خولیاكانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌مانه هه‌ندێك له‌و بارودۆخانه‌ن كه پێویسته بۆ خوێنه‌رانی كتێب دابین بكرێت:
_ كاتێك كتێب ده‌خوێننه‌وه، پێیان خۆشه ته‌واوی مێشك و جه‌سته‌یان لای خوێندنه‌وه‌كه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز نه‌كه‌یت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت تا ده‌ست له خوێندنه‌وه‌كه هه‌ڵده‌گرن.
_ هه‌ندێكیان حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ناو ئۆتۆمبێل، پاس، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، میترۆ و فڕۆكه‌ش كتێب بخوێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناكات تۆ كاتیان بۆ دیاری بكه‌یت و پێیان بڵێیت ئێسته مه‌یخوێننه‌وه.
_ ئه‌و كتێبخانه‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت، قبووڵی ناكات به ئاره‌زووی خۆت بۆی ڕێك بخه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر كتێبێكیشت لێی ده‌رهێنا، مه‌یكه شوێنی خۆی با له ڕێكخستنه‌كه‌ی نه‌شێوێنیت.
_ كاتێك كتێبێكی لێ وه‌رده‌گریت، به زووترین كات ته‌واوی بكه، به پاكوخاوێنی بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه بێگومان به ئه‌و كه كتێبه‌كه‌ی پێ دایت به قه‌رز بووه، چاوه‌ڕێی هێنانه‌وه‌یت لێ ده‌كات.
_ كتێبه‌كانی مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌ون، ئه‌گه‌ر تۆ كتێبێك یان نووسه‌رێكی نموونه‌ی ئه‌وت به دڵ نییه، بزانه چۆن لای ئه‌و باسی ده‌كه‌یت، چونكه دڵی پێی ده‌شكێت و ده‌بێته هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی نامرۆڤانه به‌رامبه‌ری.