دواى ماوه‌یه‌ك له گرژى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌شێكی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامیدا خرایه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه كه به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆی قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى قودسی سوپای پاسداران داڕ‌ێژرابوو.
ئه‌و رێككه‌وتنه دواى ئه‌وه دێت كه بارزانى پێداگیر بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له 25ى ئه‌یلوولی رابردوو كه زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌نگی بۆ دا بۆ جیابوونه‌وه‌ى كوردستان له عێراق.
شكسته‌كه‌ى كوردستان له ئاستى ناوخۆى كوردستانیش بۆچوونى جیاوازى له‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌وانه‌ى نزیكن له سیاسه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پێداگیری له ریفراندۆم ده‌كه‌ن، رایانوایه ئه‌وه‌ى رووی داوه "كوده‌تا" بووه به هاوكاری هێزی هه‌رێمى كه بووه هۆى شكسته‌كه‌ى كه‌ركووك. به‌ڵام نه‌یارانى پارتى رایانوایه ئه‌وه‌ى روویداوه سه‌ره‌تایه‌كى نوێیه بۆ داڕشتنى نه‌خشه‌ى نوێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق.
كیفاح مه‌حموود راوێژكاری راگه‌یاندنى بارزانى ده‌ڵێ، ئه‌و كوده‌تایه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا، زۆر له كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك گه‌وره‌تره و به‌راورد ناكرێت.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران، كیفاح ده‌ڵێ هه‌ندێ هێزی هه‌رێمى پشتگیری له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ له‌ناو كوردستان و ره‌تكردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵانى داهاتوودا. گوتى "ئه‌وه ناشاردرێته‌وه كه شكستى كه‌ركووك له هه‌ناوی بۆچوونه جیاوازییه‌كانى كورده‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه و ئه‌وه‌شى روویداوه بۆ دۆخێكى وه‌هادا چاوه‌ڕوانكراوه".
له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى ریفراندۆمیش، راوێژكاره‌كه‌ى بارزانى ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچى ئه‌مه بووه‌ته به‌شێك له رابردوو، به‌ڵام شانازی پێوه ده‌كه‌ین و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێ بكات و له داهاتووشدا ئه‌گه‌ر بێته‌وه پێشه‌وه، چاوه‌ڕوان كراوه.
كیفاح گوتى "بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى هه‌ڵبژاردنی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت".
هاتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپاى عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر، وه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى بۆ كرد، به رێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه كشانه‌وه كه پێش هاتنى داعش سوپای عێراقی لێ بووه.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، هاتنه ناوه‌وه‌ى ئێران بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به رێككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌مه‌ریكاش ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ره‌ت كرده‌وه.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر رایوایه دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان نییه،به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى دۆخى كوردستان رووبه‌ڕووى رێیه‌كى داخراو بووه به‌هۆى ئه‌و رێوشوێنه‌ی حكوومه‌تى عێراقی و وڵاتانى دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران و توركیا دژى كوردستان گرتوویانه‌ته به‌ر.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر رایوایه هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى عێراق بۆ كه‌ركووك، ره‌نگه ده‌رگه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ده‌ستوورییه‌كان، گوتى "له‌مه‌ى روویداوه یه‌كێتى و پارتى به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه ده‌بێت له ئه‌ستۆ بگرن له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا، ده‌بێت هه‌وڵی رژدیش بدرێت بۆ پاراستنى یه‌كێتیى هه‌رێمى كوردستان و هاوكات به سیاسه‌تى رابردووش‌دا ده‌بێت بچنه‌وه".
له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هاوپه‌یمانى نیشتمانى شیعه‌كان ده‌ڵێ، ئه‌وه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بووه داواى له ئێران كردووه ته‌داخول بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك و ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ى دواى ریفراندۆم هاتووه‌ته پێشه‌وه كه یه‌كێتى به‌هۆى گوشاره‌كانى بارزانى تێوه‌گلاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه بۆ (جه‌زیره) قسه‌ى كردووه و ره‌تى كردووه‌ته‌وه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، ده‌ڵێ بڕیاری چوونه ناوه‌وه‌ى كه‌ركووك، ئه‌و كاته دراوه كه سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به سه‌رۆكایه‌تیى حه‌یده‌ر عه‌بادی دراوه و عه‌بادیش له‌و كاته‌ى به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بووه، ترساوه له په‌رچه‌كرداری ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ناكۆكییه‌كانى نێوان هێزه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، رێخۆشكه‌ر بوو له ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێكى له‌مجۆره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناوه‌ڕۆكى به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه ئاشكرا ده‌كات كه راده‌ستكردنه‌وه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك به حكوومه‌تى عێراق، لادانى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و دانانى كه‌سێكى تر كه به‌غدا و تاران قبووڵى بێت، پارێزگاری داهاتووش بڕیاره‌كانی ده‌بێت به رێككه‌وتن بدات له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تری شاره‌كه وه‌ك توركمان و عه‌ره‌ب.
واسق هاشمى چاودێری سیاسی ده‌ڵێ، ناكۆكیی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و راده‌ستكردنى كه‌ركووك به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌نجامدرا، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ناچار كرد هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه پاشه‌كشه پێ بكات كه له ژێر كۆنتڕۆڵى خۆیدایه.