ژنێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌و شه‌ڕ و دهمهبۆڵهیهی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی دروستی كرد، لێی تووڕه بوو و كۆتای به پێوه‌ندییه‌كه‌یان هێنا، له تۆڵه‌ی ئه‌مه‌شدا ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكه‌ی بۆ كرده ناو مه‌له‌وانگه‌ی ماڵه‌كه‌یانه‌وه.
"كریستینا كۆچما" ژنێكی ئه‌مه‌ریكی 24 ساڵ بوو، له یه‌كێك له به‌ناوبانگترین بانكه‌كانی دنیا له نیویۆرك كاری ده‌كرد، مێرده‌كه‌ی "گای جێنتاڵ" 41 ساڵ، به‌ڵێنی پێدابوو له پێشكه‌شكردنی دوایین پڕۆژه‌ی كاره‌كه‌ی هاوكاری بكات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، بۆ گه‌شتێكی یه‌ك هه‌فته‌یی چوو بۆ دورگه‌ی باهاما.
ئه‌م شكاندنی به‌ڵێنه‌ش بوو به كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوانیاندا، تا وای لێ هات له یه‌كتر جیا بوونه‌وه و كۆتایان به پێوه‌ندییه‌كه‌یان هێنا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و داخه له دڵی ژنه‌كه‌دا هه‌ر مابوو، كاتێك گای له گه‌شته‌كه‌ی بوو، كریستینا نامه‌یه‌كی بۆ نارد و پێی گوت كه له گه‌شته خۆشه‌كه‌ت هاتیته‌وه سه‌یری مه‌له‌وانگه‌كه‌ی باخی پشته‌وه بكه، سوپرایزم بۆ كردووی.
پیاوه‌كه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بینی ئۆتۆمبێله مێرسیدسms 400 كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 100 هه‌زار دۆلار، له ناو مه‌له‌وانگه‌كه‌دا نقووم بووه، ئه‌مه‌ش تووشی سه‌رسوڕمانی كرد، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی پێشبینی هه‌موو كه‌سێك، كاردانه‌وه‌یه‌كی جوانی به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌بوو، گوتی "ئه‌گه‌ر ژنێك تووڕه‌یییه‌كه‌ی نه‌گاته حاڵه‌تی شێتبوون لێت، مانای وایه خۆشی ناوێیت، به‌ڵام ئه‌وه من بۆم ده‌ركه‌وت زۆری خۆش ده‌وێم بۆیه هه‌وڵی چاكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای".