فێڵێكی حەشدی شەعبی ئاشكرا دەبێت

:: PM:04:27:19/10/2017 ‌

چەكدارانی حەشدی شەعبی كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە جووڵەیان پێ دەكرێت، ئێستە خۆیان ئامادە دەكەن بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدراڵەوە جارێكی تر بگەڕێنەوە شاری كەركووك، ئەوەش دوای كشانەوەی ئەو هێزە لەناو شارەكان بەهۆی خۆپێشاندانی هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی تشرینی یەكەم، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "وشە" كەوتووە، چەكدارانی حەشدی شەعبی ئێستە خەریكی گۆڕینی جلوبەرگیانن بۆ ئەوەی جارێكی تر بگەڕێنەوە شاری كەركووك و شارۆكەكانی دەورووبەری.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە شارەدێی لەیلان چەكدارانی حەشدی شەعبی جلوبەرگ و ژمارەی  ئۆتۆمبێلی پۆلیسی فیدڕاڵیان بۆ هاتووە، هەروەها ئێستە خەریكی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل و جلەكانیانن.

لە بەشێكی زانیارییەكان هاتووە، چەكداران حەشدی شەعبی لە باڵەخانەی قایمقامیەت و پۆلیس بۆ ناو شاری كەركووك و بەناوی پۆلیس دێنە شارەكەوە.

چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕۆژی 16ـی تشرینی یكەم، چەكدارانی حەشدی شەعبی بە سەركردایەتیی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لەگەڵ چەند سەركردەیەكی یەكێتی هێرشیان كردە سەر شاری كەركووك.

شەوی ڕابردوو بەهۆی خۆپێشاندانی هاووڵاتییان، چەكدارانی حەشدی شەعبی لە شار و شارۆكەكانی دابڕاوی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كشانەوە، ئەوەش وای كردووە ئەمڕۆ بۆ گەڕانەوەیان پیلانی تر دابنێن.



وشە - رامیار جەواد