گەشتی ژنێکی ئەفغانی لە نەخوێندەوارییەوە بۆ پارێزەری

:: PM:07:22:19/10/2017 ‌
ژنێکی گەنجی ئەفغانی بەناوی (حەمیدە حوسێنی)، لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا گەشتی بۆ وڵاتی بەریتانیا کرد، ئێستە دەرچووی زانکۆیە. ئەو کاتێ بە نەخوێندەواری گەشتی بۆ وڵاتی بەریتانیا کرد، بەڵام ئێستە دەرچووی زانکۆی ئەنگلیا ڕاسکنی بەریتانییە.

حەمیدە حوسێنی پێشی ئەوەی گشت بۆ بەریتانیا بکات، نەخوێندەوار بوو، چونکە بە ڕەهایی یەک وشەی نەدەزانی. هەروەها قەتیش بە ئینگلیزی قسەی نەکردووە.

حوسێنی ئێستە لە تەمەنی ٣٠ ساڵاندایە، ئەو ئێستە لەگەڵ خوشکەکەی بەرماڵ دەچنن و پارە پەیدا دەکەن و خێزانەکەیان بەخێو دەکەن.

حەمیدە گوتی: "چنینی بەرماڵ کەمێک سەختە، هەروەها لە بەیانییەوە تا شەو ئیشم دەکرد. پاشان خێزانەکەم دەستیان بە چنینی بەرماڵ، لە ماڵەوە کرد. بووینە خاوەن کاری چنینی بەرماڵ لە ماڵەوە، کە پێویستی نەدەکرد بۆ کار بچینە دەرەوە."

زیاتر گوتی: "لەگەڵ ئەوەش فێری ئینگلیزی بووم، کاتێ هاتمە وڵاتی بەریتانی، بە ئەفغانی دەستم پێ کرد، کە زمانی فارسییە، تا فێری خوێندن و نووسینی زمانی دایکیشم ببم."

حەمیدە ئاماژەی داوە: "لە منداڵییەوە حەزم لە خوێندنی پارێزەری بووە، بەڵام هاتنم بۆ بەریتانیا، وای کرد بتوانم بە ئینگلیزی قسە بکەم و بنووسم و بخوێنمەوە. لە کاتێکدا، بەهیچ جۆرێک ئەوەم لە خەیاڵدا نەبووە."

ڕوونی کردەوە: "ئەگەر خەون بە شتێکەوە ببینی، ئەستەم نییە، ئەگەرچی مەحاڵیش بێ، بەڵام هەر دەست پێ بکە. چونکە ئەو بیرکردنەوەیە زۆر یارمەتیدەر دەبێت."

ئەو ئامانجەی حەمیدە هەوڵی بۆ دا، توانی نووسینگەی پارێزەری دابنێت لە وەرزی هاویندا، هەروەها سەرقاڵی کارکردنە لە مەودای یاساییی زەوی و زار، یان یاسای کۆمپانیاکان. 

حەمیدە دەڵێت: "هەموو کەسێک دەگاتە ویستی و ئارەزووی، ئەگەر بیەوێ و هەوڵی بۆ بدات."

سەرچاوە/ بی بی سی





وشە - ژیڤان خۆرانی