ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له په‌نجا ویلایه‌ت و یه‌ك هه‌رێمی فێدراڵ پێك هاتووه، زۆربه‌ی خاكی ئه‌م وڵاته له ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكای باكوردایه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ١٧٧٦ زاینی به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی پێك هاتووه، نزیكه‌ی ٣٠٨ ملیۆن ژماره‌ی دانیشتوانییه‌تی. وا مه‌زه‌نده ده‌كرێ فره ڕهگهزترین وڵاتی جیهانه و ئه‌م جۆراوجۆرییه، به‌رهه‌می كۆچكردنهكانی به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی وڵاتانی تره بۆ ئه‌و وڵاته. ئابووری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گه‌وره‌ترینه له جیهاندا.
له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵكه‌وتی جوگرافیایی وڵاته‌كه‌ی وایه، چیا زۆر به‌رز و خاكی بیابانیشی هه‌یه، به‌ڵام ناوچه بیابانه‌كانی كاتێك سه‌رنجیان ده‌ده‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌یت تابلۆ بن و مرۆڤ كێشابوونی.