كچێكی ڕۆمانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ناوی" Kustova_anastasia"، كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ری خۆیی به بۆیه‌ی ئاوی بڵاو ده‌كاته‌وه كه به‌راوردی كاره‌كانی كردووه به دیمه‌نێكی سروشتی ڕاستی.
كاره‌كانی ئه‌م كچه ده‌نگدانه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردووه و هه‌وادارێكی زۆری بۆخۆی په‌یدا كردووه، یه‌كێك له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م كچه ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه‌كان زۆر به‌ساده‌یی و خێرایی به‌كار دێنێت.