له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی "talk"، ژیژكێكی ماڵی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ كچێكی قوتابی به‌شی زانسته ئاژه‌ڵییه‌كان "Talitha"، گه‌شتێكی جیهانی ده‌كه‌ن و پێكه‌وه سه‌ردانی زیاتر له 18 وڵات ده‌كه‌ن و وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌وادارانی ئه‌وكچه نازناوی "Mr.Pokee" له ژیژكه‌كه ناوه، و هیوای گه‌شتێكی خۆشی بۆ ده‌خوازن.
ژیژك گیانه‌وه‌رێكه له‌شی به‌تیر داپۆشراوه، ژیژك له زۆر جێگه‌كاندا ئه‌بینرین و ئه‌ژین، به‌تایبه‌ت شوینه گشتییه‌كانی وه‌ك دارستان و كیوه‌كان و ده‌شت و بیابانه‌كان هه‌ندێك جاریش له‌نزیك گونده‌كان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ئه‌بینرێن، نیشتمانی سه‌ره‌كییان له ئاسیادایه و به‌تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران و ئازه‌ربایجان، ئه‌م گیانه‌وه‌ره به‌شێوه‌ی تاك ئه‌ژی و هه‌ندێكجار گرووپی خێزانیكیان له لانه‌یه‌كدا پێكه‌وه‌ن.