وێنه‌گری ناوداری فڕه‌نسی "Stefan Draschan"، دوای مانه‌وه‌ی پێنج ساڵ و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی تابلۆ مێژوویه‌كاندا، چه‌نده‌ها وێنه‌ی ئه‌سته‌می لێكچووی له‌گه‌ڵ تابلۆكاندا تۆمار كردووه، به‌مه‌ش نازناوی وێنه‌گری ئه‌سته‌می لێنراوه.
مۆزه‌خانه‌ی وێنه‌یی بنكه‌یه‌كه كه كۆمه‌ڵێك شتی هونه‌ری، مێژوویی، زانستی یان كولتووریی تێدا ڕاده‌گیرێت و به زۆری چاوپێكه‌وتنی ئه‌م شتانه بۆ گشتیی خه‌ڵك ئازاده. مۆزه‌خانه‌كان ده‌توانن هه‌میشه‌یی یان كاتی بن، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یان كۆمپانیای تایبه‌ت پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرێت.