دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می تایبه‌ت به تیپه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می ڕه‌سه‌ن و فۆلكلۆری كوردی، تیپی مۆسیقای سلێمانی كاری كلیپكردن بۆ نوێترین به‌رهه‌می ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م، ڕێبین سالار هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد و ژه‌نیاری ئامێری میوزیكی سه‌نتوور به‌شداربووی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه و ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "دوو سواره"، ناوی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری تیپه‌كه‌مانه تیپی مۆسیقای سلێمانی، ئێسته تۆمار كراوه و كاری كلیپی بۆ كراوه و له قۆناغی مۆنتاژدایه.
زیاتر گوتی، ئه‌و به‌رهه‌مه ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆره و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هونه‌ر عه‌لی گوتراوه و به ده‌نگی ناوبراو تۆمار كراوه، ده‌رهێنه‌ر خه‌یبه‌ر ڕه‌قیب كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
سالار زیاتر گوتی، شێوازی ئاواز و میوزیكی ئه‌و به‌رهه‌مه ڕه‌سه‌نه خێرایه، به‌ڵام ئێمه كه‌مێك خاومان كردووه‌ته‌وه، چیڕۆكهكهشی باس له گواستنه‌وه‌ی بوك ده‌كات به شێوازی فۆلكلۆر له‌ناو لادێكانی كوردستان، جگه له‌و به‌رهه‌مه، ئێسته چه‌ند به‌رهه‌مێكی ترمان ئاماده‌یه بۆ تۆماركردن و كلیپكردن، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی سپۆنسهرین بۆ كاركردن بۆیان.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده رای گه‌یاند، پێویسته تیپه هونه‌رییه كۆنه‌كان به‌رده‌وام چالاكی و به‌رهه‌می نوێی گۆرانی‌یان هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی گرووپ و تیپه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه و هاوكاری نه‌كردنیان، چالاكییه‌كانیان كه‌متر بووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده توانای هونه‌ری باشیش هه‌یه، به‌ڵام بۆ هه‌ر كارێكی هونه‌ری له هه‌نگاوی دووه‌م پێویستیت به پاره و خه‌رجی ده‌بێت.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی