ئه‌نده‌نووسیا، وڵاتێكه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، كه ١٧،٥٠٨ دوورگه له‌خۆ ده‌گرێت و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته نزیكه‌ی ٢٣٨ ملیۆن كه‌س، چواره‌م وڵاتی جیهانه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامییه له جیهاندا كه زۆرترین ژماره‌ی موسڵمانان له‌خۆ ده‌گرێت، پایته‌خته‌كه‌ی جاكارتایه و سنووری وشكانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاپوا گینێی نوێ و ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و مالیزیادا هاوسنووره، و وڵاته‌كانی تری ده‌ورووپشتی سینگاپور و فلیپین و ئوسترالیا و زه‌ویه هیندییه‌كانه، وه یه‌كێكه له وڵاته گه‌شتیارییه هه‌ره خۆشه‌كانی جیهان و به به‌هه‌شتی سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا 10 شوێن له خۆشترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی وڵاتی ئه‌نده‌نووسیاتان پێشان ده‌دات، كه به به‌هه‌شتی سه‌ر ڕووی زه‌وی ناویان ده‌ركردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتی ئه‌نده‌نووسیا وڵاتێكی كه‌م ده‌رامه‌ته، به‌ڵام وڵاته‌كه‌یان ساڵانه زۆرترین گه‌شتیاری هه‌یه.