مارتن و ژیان و نۆڕینی

:: PM:10:20:19/10/2017 ‌

 

بەشی یەکەم

مارتن لۆسەر کینگ جۆنیۆر لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٩٢٩ لە دایک بووە، ئەو ڕێبەرێکی ئەمەریکایییە، بە ڕەچەڵەک ئەفریقایییە. مارتن چالاکوانێکی سیاسیی مرۆیی و دژ بە بابەتی ڕەگەزپەرستی (دژی ڕەشپێستەکان) لە ساڵی ١٩٦٤ بوو. ئەو بەم هۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کە بچووکترین کەسایەتییە ئەو خەڵاتەی پێ بەخشرا بێت.

مارتن لۆسەر یەکێکە لە گرنگترین کەسایەتییەکان، کە تێیی کۆشاوە لە ڕێگەی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ. مارتن لۆسەر "ڕێبەری مەسیحییەکانی باشوور"ی دامەزراند. ئەو دەستەیە ئامانجیان بوو، بە بگەنە مافی شارستانی بەبێ جیاوازی لەنێوان دانیشتوانی ئەمەریکایی، هەروەها پڕۆژەکەی بەفیڕۆ ڕۆیی. 

مارتن لۆسەر ئەو کاتێک پێگەیشت لە ئەمریکا مرۆڤە رەشتپێستەکان لەو پەڕی ناهەمواریدا دەژیان و زۆر دەچەوسینرانەوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیش زیاتر ئازار دەدران تەنانەت وای لێ هاتبوو، لەلایەن سپیپێستەکانەوە قێزیان لێ دەکرایەوە، دواتر مارتن لۆسەری ڕەشپێست دێت و خەونی ناتوندوتیژی دەکاتە هەوێنی چالاکییەکانی بە ڕووحێکی هێمنانە داوای مافی ڕەشتپێستەکان دەکات و داوای یەکسانی دەکات بۆ ئەو مەبەستەش دەست دەکاتە چالاکی مەدەنی و سەرپەرشتی چەند ڕێکخراوێک دەکات.

ئەو دەمەی خانمێکی ڕەشپێست بە ناوی (ڕۆسا پارک) لە پاسدا ڕازی نابێت شوێنەکەی خۆی بۆ سپیپێستێک چۆڵ بکات بەپێی یاسا پۆلیس دەستگیری دەکات، دواتر ئەم هەواڵە دەگاتە مارتن، ئەویش وەک پاڵەپەستۆی شارستانی، داوا لە ڕەشپێستەکان دەکات بایکۆتی پاسەکان بکەن بەوەش پاسەکان ئیشیان کز دەبێت و پاڵەپەستۆ لەسەر حکوومەت دروست دەکەن بۆ گۆرینی ئەو یاسایە ئەمە و لە ژیانی کاری شارستانیدا چەندان چالاکی گرنگ و کاریگەر ئەنجامدەدات. مارتن لۆسەر بە دەیان گردبوونەوەی گەورە و سڤیلیانە دووپاتی لەسەر یەکسانی نێوان مافی سپی و ڕەشەکان دەکاتەوە، پاڵەپەستۆی شارستانی لۆسەر وا دەکەن لە ئەمەریکا چەندان مافی مەدەنی هاوشیوەی سپیپێستەکان لە یاساکاندا بچەسپێت، بەڵام بە مەرجی نزیکی سیاسەت نەکەون.

مارتن هەر بەردەوام بوو لەسەر بەدیهێنانی خەونەکەی لەو پێناوەشدا، زۆر ئازاری چەشت تا دواجار بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی دەهێنرێت، بەڵام ئێستا خەونەکەی بە دیهات و رەشپێستێک سەرۆکی وڵاتەکەیەتی.

ئەگەر باسی خەباتی ئاشتییانه‌ لە پێناوی مافەکانی مرۆڤ بکرێت، لە سەتەی ٢٠ ناکرێت لەم بوارە شۆرشگێڕی مەزن مارتن لۆسەر کینگ لەبیر بکرێت، کینگ خەباتگێری گەورەی داكۆكی كردن له‌ مافی رەشپێستەکان بووە، لە ئەمەریکا. هاوكات داكۆكی كاریكی سه‌رسه‌ختی هزری ناتوندوتیژی و یاخیبونی شارستانی بووه‌، لەماوەی تێکۆشانیدا، لە پێناو یەکسانیدا، زیاتر لە ٣٠ جار گیراوە و خراوەتە بەندیخانەوە. مارتن لە تەمەنی ٣٥ ساڵی وەک گەنجترین کەسایەتی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشراوە. سەرەتای دەرکەوتنی کینگ لەوە دەست پێ دەکات، کاتێ تەمەنی ٢٦ ساڵ دەبی، کێشەی "ڕۆزا بارکەر" کە ژنێکی ڕەشپێستی ئەمەریکایییە (زەنجیەکانیان پێدەگوترێ) دەنگدانەوەی گەورە دروست دەکات، ئەویش به‌هۆی ئەوەی ئەو ژنە ئامادە نەبوو لە ناو پاسدا، شوێنەکەی بۆ پیاوێکی سپیپێست چۆڵ بکات. له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای ئه‌وكاتە ئه‌مەریكا له‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ پێویست بووه،‌ كه‌ جیگاكه‌ی بۆ چۆڵ بكات.

ئه‌وه‌ش لوتكه‌ی جیاكاری نه‌ژادی بووه،‌ كه‌ ئه‌وكات ئه‌مریكای گرتبووەوه‌. فراوانبوونی کێشەکە کینگ دەکاتە پاڵەوانی بەرەنگاری نه‌ژادپه‌رستی لەئەمەریکادا و دەبێتە داکۆکیکارێکی سەرسەخت لە ڕۆزا بارکەر و به‌شداری ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانی شارستانی ده‌كات. مارتن لۆسەر کینگ لە ٢٨ی ئابی ١٩٦٣دا، گوتارە بەناوبانگەکەی بەناوی "من ئەمڕۆ خەونێکم ھەیە" لەبەردەم پەیکەری لینکۆڵن ئەبڕاهەم لە واشنتۆندا، دەخوێنێتەوە، کە لە برگەیەکی گوتارەکەی گوتوویەتی  "خەونی ئەوەم ھەیە چوار منداڵەکەم لەبەر ڕەوشت و ھەڵسوکەوتیان نەک لەبەر ڕەنگی پێستیان دادگایی دەکرێن. 

مارتن لۆسەر بە دەستهێنانی سەرفرازی لە ڕێگەی ئاین و پێویستی گەڕانەوە بۆ بنەڕەتی ئاینی مەسیحی کرد، بەبنەمای سەرەکی فەلسەفەی کارکردنی خۆیی و لەڕوانگەی ئەوەوە تاوان بەشێکی دانەبڕاوی ژیانە و توخمێکە لە ڕەگەزی مرۆڤایەتی و به هیچ جۆرێک لێی جیانابێتەوە، واتە مارتن پێچەوانەی ڕای باوی سەردەمەکەی خاوەن گۆشەنیگایەکی تایبەت بوو لەسەر پەیوەندی نێوان ژیان و تاوان و باوەڕی تەواوی بەوە هەبوو تاوان بەشێکە لە ژیان و زۆرجار تاک بێ خواستی خۆی ناچارە بە کردنی تاوان، وەک ئیرەییبردن و چاوتێبڕین. 

بەڵام لەتێڕوانینی ئەودا ستەم شیاوی ئەو ترسە گەورە نەبوو، کە لە دڵی خەڵکیدا چێنرابوو، لە هەمان کاتدا، جیاوازتر لە پیاوانی کڵێسا پێی وا بوو دین مایەی سەرفرازی و ئارامی دڵە و خواش لە ڕوانینی ئەودا، بەخشندە و لێبوردە و میهرەبان بوو. ئەوەش کارتێکەربوو لە ئارامکردنەوەی ئەو پەستی و ڕووح خرۆشان ناخبیمارییەی ناواخنی ژیانی تاکی ئەودەمەیان کلۆر و ئەنجن ئەنجن کردبوو.

سەرچاوە/ المعرفە

 



وشە - ژیڤان خۆرانی