هێزێكی پاسدارانی ئێران به جل و ئۆتۆمبێلی پۆلیسی فیدرالییه‌وه دوێنێ چوارشه‌م سه‌ردانی چیای شه‌نگالیان كردووه و تۆمار وێنه‌یی و ڤیدیۆی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه كه له 1991 سه‌دام 39 مووشه‌كی لێ ئاراسته‌ی وڵاتی ئیسرائیل كرد، به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌یش دووپات له‌و زانیارییانه ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له شه‌نگال ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، دوێنێ چوارشه‌م تیمێكی سوپای پاسداران به جل و ئۆتۆمبێلی پۆلیسی فیدرالی عێراق چوونه سه‌ر چیای شه‌نگال و وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و شوێنانه‌یان گرتووه، كه پێشتر سه‌دام مووشه‌كی لێ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، له‌وكاته‌ی شه‌ڕی گه‌رده‌لوولی بیابان له دژی حكوومه‌تی به‌عس به‌رپاكرا.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگال له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، ئێمه ئێسته له شه‌نگال نه‌ماوین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌وێ ماون دووپات له‌و زانیارییه ده‌كه‌نه‌وه، له نێو خه‌ڵكیش ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو باسی لێوه‌ده‌كرێ كه هێزێكی پۆلیسی فیدرالی چوونه‌ته چیاكه و باس له‌وه‌ش ده‌كرێ كه به‌زمانی فارسی قسه‌یان كردووه و پاسداربوون.
پێشتر میدیاكانی ئیسرائیل هۆكاری په‌لاماری تیرۆریستانی داعشیان بۆ شه‌نگال له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی 2014 بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئێران ده‌یه‌وێ له ڕێی تیرۆریستان ئاژاوه و وێرانی له ناوچه‌كه دروست بكات و دواتر هێزه بریكاره‌كانی بنێرێته شوێنه تا كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیسرائیل دروست ده‌كات، به‌ڵام دواجار پێشمه‌رگه ناوچه‌كه‌یان پاراست و پاشان له ڕێی دروست كردنی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ئێران هه‌وڵی گرتنی شوێنه ستراتیجییه‌كانی چیاكه‌ی دا، ئێسته‌یش به‌هۆی بڕیاری هاوپه‌یمانان له پشتیوانی كردنی به‌غدا و میلیشیاكان كه به فه‌رمانده‌یی ئه‌فسه‌رانی سوپای پاسداران بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه پێشمه‌رگه لێی كشاوه‌ته‌وه و میلیشیاكان له‌وێن و چیاكه به ته‌واوی ئێران ده‌توانێ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك به‌كاری بهێنێت.
چیای شه‌نگال له ڕووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه به ناوچه‌یه‌كی ته‌واو ستراتیجی و گرنگ داده‌نرێ و دوا به‌رزاییه له رۆژئاوای عێراق و سه‌ر سنووری سووریا كه ده‌توانێ له‌و ناوچه‌یه‌وه به‌سه‌ر به‌شێكی فره‌وانی عێراق و سووریا و ئیسرائیل و لبنان و ئوڕدن زاڵ ببیت، له ڕێی مووشه‌كی دوورمه‌وداوه به ئاسانی و به وردی ئامانج ده‌پێكێت.
له‌وكاته‌ی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر په‌لاماری سه‌دام بۆ كوێت له ساڵی 1991 هاتنه ده‌نگ ڕژێمی به‌عسی سه‌دام له‌سه‌ر چیای شه‌نگال 39 موشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و له‌وكاته‌وه ئیسرائیل چیاكه به به‌شێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێ و زۆر لای گرنگ و بایه‌خداره كه چیاكه پارێزراو بێ و هیچ كات نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمنانی ئیسرائیل.