هێرشە گەورەكەی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق لە پردێ تێكشكا، كە ئەوان لە دوێنێوە ئامادەسازی بۆ پێشڕەویكردن بەرەو شارۆكەی پردێ دەكەن و هێز كۆ دەكەنەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئەوان دوای بۆردمانیكردنی ناوچەكە دەستیان بە پێشڕەوی كرد، بەڵام لە شەڕێكی سەختدا و دوای چەند سعاتێك، بە تەواوەتی تێكشكان.
بە پێی هەواڵەكان چەكدارانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق رووبەڕووی بەرگرییەكی سەختی پێشمەرگەی كوردستان بوونەتەوە بەشێوەیەك كە پێشبینیان نەكردووە و دوای زیانێكی گەورە تێكشكان و لە جەنگ هەڵاتن.
هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لە بەرەبەیانی 16ی ئەم مانگە كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكانیان كۆنترۆڵ كرد، ئەوە شكانەی ئەمڕۆی حەشدی شەعبی وەك سەلمێنەری ئەوەیە كە ئەگەر ناپاكی نەبووایە نەوەك كەركووك نەدەكەوتە دەستی ئەوان، بەڵكو بوێری ئەوەشیان نەدەكرد كە جەنگ دروست بكەن.