كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ ڕای گه‌یاند كه ڕێكخراوی داعش نزیكی 300 چه‌كداریان له سوپای پێشووی عێراق ڕفاندووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ڕافینا شامداسانی گوته‌بێژی كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، زیاتر له هه‌زار و 500 خانه‌واده‌یان له شارۆكه‌ی "حه‌مام عه‌لیل" په‌لكێش كردووه تا له‌گه‌ڵیان ڕا بكه‌ن و به‌ره‌و مووسڵ‌یان بردوون.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی دا، داعش له‌گه‌ڵ خۆیاندا 295 سه‌ربازیان له هێزه‌كانی سوپای پێشووی عێراق ڕفاندووه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانن.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردبووه‌وه، داعش نایەڵێ لە ناو شاری مووسڵ كەس بچێتە دەرەوە، ئاماژەش بەوە كراوە، فەرمانیان بە خەڵكی شارەكە كردووە كە لەسەر ماڵەكانیان، بەتایبەتی ئەو ماڵانەی چەند قاتن، دەبێ ئاڵای ڕەشی داعش هەڵبكەن، ئامانجیش لێی تا چەكدارانی ڕێكخراوەكە خۆیان لە بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكان بپارێزن و خەڵكی شارەكە وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار بهێنن.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ داعش ئه‌و هاووڵاتییانه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار ده‌هێنێ و له نێویاندا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆیته‌رز، واشنتن پۆست