به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 31 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م به هه‌مان شێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.