شەكری زۆر هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

:: AM:11:17:21/10/2017 ‌

جەستەی مرۆڤ پێویستی بە شەكرە و لە هەمان كاتیشدا ئەگەر ڕێژەكەی زیاد بێت، زیانێكی زۆری هەیە و تووشی نەخۆشی دەكات.

ڕێژەیەكی زۆر لە شەكر دەكرێت ببێتە هۆی مردن بۆ ئێمەی مرۆڤ، بەڵام ئێمە بێ شەكریش ناتوانین بژین، لە ڕاستیدا مێشكمان زۆر هۆگری هەیە لەگەڵ شەكردا، لە بەرامبەر ئەمەشدا پێویستە هەوڵ بدەین كە ڕێژەیەكی تەندروست و بێ مەترسی شەكر لە خواردنەكانماندا بەكار بهێنین.

زانایانی بواری پزیشكی ڕای دەگەیەنن خواردنی بڕێكی زۆر شەكر دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەند جۆرێكی نەخۆشیی شێرپەنجە.

زانایانی بواری پزیشكی لە كۆنگرەی كۆتای تایبەت بە توێژینەوەی نەخۆشی شێرپەنجە ئاماژە بەوە دەكەن، شەكر سەرچاوەیەكی گرنگی وزەی خانەكانی جەستەیە، بەڵام خواردنی بڕێكی زۆر دەبێتە هۆی گەشەی خانە شێرپەنجەیییەكانی جەستە.

لە كۆنگرەكەدا كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێوە چووە، ئەوە خراوەتە ڕوو كە ڕێژەیەكی زۆر كلوكۆز لە جەستەدا دەبێتە هۆی گەشەی خانە شێرپەنجەیییەكانی"سی، دەماغ و زێ".

پێشتریش توێژینەوە زانستیەكان ئاماژەیان بەوە كردووە خواردنی بڕی (67) گرام شەكر لە ڕۆژێكدا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەكان و قەڵەوی و تێكچوونی سیستمی خۆراكی جەستە زیاد دەكات.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان