ئەو حەبەی میسی لەنێو یاریگە خواردبووی كاریگەرییەكانی چییە؟
لە یارییەكەی چوارشەمی رابردووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئۆڵەمپیاكۆسی یۆنانی دەركەوتبوو كە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەنێو گۆرەوییەكەی حەبێك دەردێنێ و دەیخاتە دەمییەوە.
ئەم كارەی میسی دەنگۆیەكی زۆری بەدوای خۆیەوە هێنا و بەشێكی زۆر لە رۆژنامەكان جۆر و دەرئەنجامەكانی ئەم حەبەیەیان بڵاو كردەوە.
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: ئەم حەبە لە جۆری گلۆكۆزە و زۆرێك لە یاریزان لەنێو یاریگە بەكاری دێنن و لە رووی یاسایشەوە قەدەغەكراو نییە.
حەبەكە وا لە یاریزان دەكات هێز و توانای بۆ بگەڕێتەوە و بەردەوام بێت لە یاریكردن تا كۆتایی یارییەكە.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە خواردنی رێژەی ئەم حەبە دەبێت دیاریكراوبێت و هەروەها لەژێر چاودێری پزیشكیشدابێت، هەروەها دەبێت دوای تێپەڕبوونی 15 خولەك لە مەشق و یاریكردن ئینجا بخورێت.
جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە یارییەكەی بەئەنجامی 3-1 گۆڵ بردەوە و كۆی خاڵەكانی كردە 9 و لە پێشەنگی كۆمەڵەی چوارەم مایەوە، هەروەها لە یارییەكەشدا میسی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار كردبوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم