هاری كین وەڵامی ریال مەدریدی دایەوە

:: PM:01:19:21/10/2017 ‌

هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی وەڵامی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دایەوە لەبارەی گرینگیدان بە گرێبەستكردن لەگەڵیاندا و جەختی كردەوە كە لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەك بیر لە رۆیشتن ناكاتەوە و بەڵكو دەیەوێ هەر لە یانەی تۆتنهام بمێنێتەوە.

كین بۆ رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی گوتی: دەمەوێ تەنیا یاریزانی تیپێك بم ئەویش یانەی تۆتنهامە و بیر لە هیچ تیپیكێ تر ناكەمەوە، چونكە لە ریزی یانەكەدا لەگەڵ راهێنەر و سەرجەم یاریزانان دڵخۆشم.

زیاتر گوتی: ئێستا تەنیا بیر لە یانەی تۆتنهام دەكەمەوە و دەمەوێ لەگەڵ ئەو یانەیەدا ناسناو و دەستكەوتی گەورە ببەمەوە و مێژوویەكی گەورە تۆمار بكەم.

ئەم لێدوانەی كین لە كاتێكدایە كە یانەی ریال مەدرید هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ ئەم هێرشبەرە كردووەتە كاری سەرەكی پلانەكانی وەرزی داهاتووی بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەر دوای دابەزینی ئاستی كەریم بەنزیمای فڕەنسی و رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م