خواردنی عەلی بابا كۆلیستڕۆڵی خوێن كەم دەكاتەوە

:: PM:02:19:21/10/2017 ‌

یەكێك لە لێكۆڵینەوەكان بووە جێی سەرسوڕمانی خەڵك، لەبەر ئەوەی خواردنی فستقێك كە لەلای ئێمە پێی دەگوترێ "عەلی بابا یان فستق عەبید" تێیدا بووە، ئاشكراكردنی سوودی زۆری ئەم جۆرە چەرەسە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

عەلی بابا كە لە بنەڕەتدا بە گوێزی یان چەرەسی بەڕازیلی ناو دەبرێت لە دنیادا، هەروەها زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی پێست و كەمكردنەوەی كێش و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كۆلستڕۆڵی خراپی ناو خوێن.

لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە چەند ژن و پیاوێكیان بە ڕێژەی جیاجیا لەم چەرەسەیان دەدرێتێ كە یەك دەنك لە سەرەتادا دواتر چوار دەنك دواتر هەشت دەنك، دوای خواردنی ئەم عەلی بابایە بەو ڕێیە دیاریكراوە كە ئەمەش بووە هۆی هاوسەنگكردنی ڕێژەی كۆلستڕۆڵی خراپ.

ئەمە لە كاتێكدا كە هیچ دەرمانێك سەرەڕای زیانی لاوەكییان بۆ جەستە، ناتوانن ئەو ئامانجە بپێكن تەنانەت هەندێك جار لە دوای چوار ڕۆژ كاریگەرییان دەبێت.

بۆیە پاش پشكنینەوەیان دوای یەك مانگ لە خواردنی ئەو جارەی عەلی بابا ڕێژەی كۆلستڕۆڵیان بەتەواوەتی هاوسەنگ بووبوو، هەروەها لەبەر بوونی سێلینیوم لە ناو ئەم چەرەسەدا نە گورچیلە و نە جگەر ژەهراوی نابن ئەگەر ڕۆژانە چوار دەنكێك بخۆیت لێی.

سەرچاوە/ healthywomen



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان