لەكاتێكدا خواردن دەمێنێتەوە، مرۆڤەكان لەسەر ئەوە راهاتوون بۆ رۆژی دواتر گەرمی بكەنەوە، بەڵام پزیشكان پێیان وایە كە پێویستە بە ئاگا بین لە زیانەكانی گەرمكردنەوەی خواردن كە بۆ باری تەندروستی مرۆڤ زیانبەخشە.
گەرمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كەرەوزیان تێدایە لە كاتی گەرمكردنەوەدا ژەهراوی دەبن، بۆیە نابێت دووبارە گەرم بكرێنەوە.
هەرگیز گۆشتی مریشك بۆ رۆژی دوایی گەرم مەكەرەوە، چونكە گەرمكردنەوەی مریشك بە سەختی هەزم دەكرێت، باشترە گۆشتی مریشك بە ساردی بكەیت بە لەفە یان تێكەڵی زەڵاتەی بكە.
خواردنی سپێناخ پێك هاتووە لە مادەی ئاسن، بەڵام لەكاتێكدا دووبارە گەرم دەكرێتەوە، ژەهراوی دەبێت و ئەگەری تووشبوونی نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە.
هەرگیز هێلكە گەرم مەكەرەوە جگه لەوەی كە ژەهراوی دەبێت، زیانیش بە تەندروستی گەدە دەگەیەنێت و تووشی نەخۆشی سكچوونیشت دەكات.
له كاتێكدا توور یان شێلم بۆ ناو خواردن بەكار دەهێنیت، هەرگیز بۆ رۆژی دوایی گەرمی مەكەرەوە چونكە جەستەی مرۆڤ ژەهراوی دەكات.
هەمیشە برنج و پەتاتەی كوڵاو لەناو سەلاجەدا هەڵبگرە، چونكە ئەگەر لەسەر پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت، مرۆڤ جەستەی ژەهراوی دەبێت، هەروەها ئەگەر برنج بۆ دوو جار یان زیاتر گەرم بكرێتەوە، ئەوا زیانی هەیە بۆ جەستە.