بۆچی كە دڵخۆشین دەگرین؟

:: PM:04:33:21/10/2017 ‌

زۆرجار هەبووە و بینیومانە كاتێك كەسێك دڵخۆش دەبێت، دەگری و خەڵك بە گریانی دڵخۆشی ناوی دەبەن و زۆر كەسیش بەسەری هاتووە، بۆیە ئێمە لێرەدا ڕوونی دەكەینەوە هۆكارەكەی چییە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە ماڵپەڕی"psychologytoday'' ئاماژەی پێ كردووە، گریانی كاتی دڵخۆشی وەڵامدانەوەیەكی جەستەیییە كاتێك هەستێكی زۆر دروست دەبێت لە ناخی مرۆڤدا، واتە وەڵامدانەوەیەكی نەرێنییە بۆ ئەو هەستە ئەرێنییە بەهێزەی دروست بووە بۆ ئەوەی هاوسەنگی هەست و سۆزی دروست ببێت.

پسپۆڕان و پزیشكانی دەروونی توێژینەوەیەكی دەروونییان لە زانكۆیەكی ئەمەریكی ئەنجام دا كە ئاماژە بەوە دەكات، لە حاڵەتی دروستبوونی فرمێسكی دڵخۆشیدا جەستە جووڵەكەی پێچەوانە دەكات لە هەستەكانیدا، ئەم دوو هەستە جیاوازە دەردەبڕێت كاتێك هەستێكی زۆر دروست ببێت لە ناخیدا ئەرێنی بێت یان نەرێنی.

فرمێسكی كاتی دڵخۆشی حاڵەتێكی خۆنەویستە لە كاتی دڵخۆشییەكی زۆردا دروست دەبێت بۆ هاوسەنگبوونی لایەنی دەروونی مرۆڤ لە ڕێی وەڵامدانەوەیەكی پێچەوانە بە پێكەنین، بۆیە ئەم جۆرە گریانە بە دەست خۆت نییە و حاڵەتەكە بۆ هاوسەنگكردنەوەیە لە ناو جەستەدا.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان