ژیانی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزدییەکانی کوردستان جیهان دەکرێتە پەڕتووک، هەموو کار و ژیان و خەباتی ئەم پیاوە، لە پەڕتووکێکدا دەنووسرێتەوە.
حەسو هورمی، نووسەری پەڕتووکەکەیە، بە ''وشە'' گوت: ''ئەم پەڕتووکە هەموو وێستگەکانی ژیانی (میر تەحسین بەگ)ی تێدا نووسراوەتەوە و چاپ کراوە، ئەم کتێبە لەلایەن نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران لە شاری هەولێر، لە چاپخانەی ڕۆژهەڵات بە ههزار دانە چاپ کرا.
ههروهها گوتی، 'ئەم کتێبە ٢١٨ لاپەرەیە و بە شێوەیەک، کە میر تەحسین بەگ باسی ژیانی خۆی دەکات و هەر لە زارۆکییەوە تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی "میر"ی وەردەگرێت. تا ئەمڕۆش و هەموو دیدارەکانی لەگەل بەرپرسە باڵاکانی جیهان بۆ خوێنەرانی خستووەتە ڕوو. پەڕتووکەکە لە ساڵی ٢٠١٢وە دەست بە نووسینی کراوە، بەڵام دواتر بەهۆی هێندێک کێشە و بارودۆخ وەستاوە، بەڵام لەم دواییانەدا تەواو کرا، ئێستە لەبەر دەستی خۆێنەرانە.
میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهانە، خەڵکی شارەدێی باعەدرێی سەر بە شارۆکەی شێخانە.
شێخان/ کاروان باعەدری