له شارى هه‌ولێر كچێك ده‌رچووى به‌شى پزیشكى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌رچووى زانكۆیه چاوه‌ڕوانى دامه‌زراندن ناكات و خۆی هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى كار و دروستكردنى كار بۆ خۆی ده‌دات.
له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنى واڵێكى تایبه‌ت له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌يسبووك له‌ژێر ناونیشانى "Happy Cakes Erbil"، به واتاى دڵخۆشترین كێكى هه‌ولێر، ده‌كاته‌وه و له‌وێوه كاره ههویركارهكانى به‌شێوه‌یه‌كى ناوازه به پێى داواكارییه‌كانى خه‌ڵك له كێكى ڕۆژى له‌دایكبوون ئاماده ده‌كات.
ئه‌وانه‌ى سه‌یرى نموونه‌ى كاره‌كانى ئه‌و كچه ده‌كه‌ن بڕوا ناكه‌ن ئه‌مه كارى ماڵه‌وه بێت هه‌موویان ده‌ڵێن كاره‌كانى زۆر نایابن و له كارگه‌ى شیرنهمهنییهكانیش ناتوانن ئه‌و داواكارییانه ئاوا بۆمان جێبه‌جێ بكه‌ن.