وردەکاری تانکی "m1 abrams" ئەبرامز بخوێنەوە

:: PM:09:29:21/10/2017 ‌
ئەم تانکە "ئێم وەن ئەبرامز" بە ئینگلیزی دەبێتە "M1 Abrams" ئەو تانکێکی ئەمەریکایییە، تایبەتە بە شەڕکردن. لە نەوەی سێیەمەوە هاتووەتە ناو خزمەتی سەربازی ئەمەریکایی، ساڵی ١٩٨٠ گۆڕا لە شوێنی "ئێم ٦٠ باتۆن". کێشی تانکی " ئێم وەن ئەبرامز" نزیکەی ٦٣ تەنە، ئەو بە چەکی تۆپی عەیار ١٢٠ ملم و جوتێک ڕەشاشی عەیار ٧.٦٢ ملم چەکدارە.

ئێم وەن ئەبرامز بزووێنەرێکی تۆڕبۆی بە هێزی "١٥٠٠" ئەسپی بۆ بەستراوە، ناوی تانکی " ئێم وەن ئەبرامز" دەگەڕێتەوە بۆ ناوی جەنەڕاڵ "کریتۆن ئەبرامز"، ئەو سەرۆکی لقێک و سەرکردەی سوپای ئەمەریکی لە ساڵی ١٩٦٨ تا ١٩٧٢ بووە. ئێم وەن ئەبرامز بۆ شەڕی زریپۆشی مۆدێرن دروست کراوە، لە تایبەتمەندییە تازەکانی، هێزی بەرگرییەکەی بەشێوەیەکی قوڕس و پتەو دروست کراوە، هەروەها بزووێنەرەکەی تۆڕبۆی غازە، لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە بەرگری و دژەتێکشکانی پێشکەوتوو دەبەستێت. 

دۆڵابێکی ڕەهای، کە لە دیوی ژوورەوەی بۆ پاراستنی سەرنشینەکانی تێدایە. ئێم وەن ئەبرامز ئێستە لە باشترین جۆری تانکەکانی سەربازییە، کە ئێستە لە ڕیزی سوپاکان خزمەت دەکات. تانکی "ئێم وەن ئەبرامز" سێ جۆری بڵاوبووەتەوە، ئەوانیش: (ئێم وەن ئەبرامز) و (ئێم وەن) و (ئێم وەن ئەی وەن و ئێم وەن ئەی توو)ن. چەکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی پاراستنی پێوە لکێنراوە. ئەوانەش لە باشترینەکانن. 

تایبەتمەندییە گشتییەکانی تانکی ئێم وەن ئەبرامز بریتییە لە چوار سەرنشینی تانک، کە پسپۆڕن لەو بوارە، ئەوانیش: (سەرکردە، شوفێر، ئەو کەسەی گوللـەی تۆپ دادەنێ، ئەو کەسەی نیشانە دەگرێ و دەیتەقێنێ). کێشی تانکی " ئێم وەن ئەبرامز" نزیکەی ٦٣ تەنە و درێژی تانکەکە لەگەڵ لوولەی تۆپەکە دەگاتە (٩.٨٢٨) مەتر، هەروەها کەمترین خێرایی تانکەکە دەگاتە ٤٨.٣ کم/ سەعات.


تەقەمەنی یەدەگی ناو تانکەکە، پێکهاتووە لە: ٤٠ قازیفەی عەیار ١٢٠ مم لە جۆری سابۆ. زیاتر لە ١٠ هەزار گوللـەی عەیار (٧.٦٢مم)ی ڕەشاشی نیشانی ئامانجی تێدایە. لەگەڵ هەزار و ٤٠٠ فیشەکی عەیار (١٢.٧)ی ڕەشاشە، هەزار فیشەکی عەیار (٠.٥) بۆ ڕەشاشی سەرکردە، هەشت بۆمبی دەستی و ٢٤ بۆمبی دووکەڵی تێدایە. هەروەها ٩٦ فیشەکی عەیار ٩مم، ٢٢٠ فیشەکی عەیار ٧٠٦٢مم بۆ بڕنۆی خزمەتگوزاری تێدایە. پاراستینی تەقەمەنییە یەدەگەکان بە عەیاری خۆیانەوە لە شوێنی تایبەت، پێویستی و پاراستنی دەستی هەر یەک لە سەرنشینانی تانکەکە. ئامێری لێدان (ڕەمی) پێکهاتووە لە ئامێرێکی ئامانجپێک و چاودێریەکەی لە ڕێگەی چاوەوە دەکرێت. ئامێرێکی تری چاودێری پلەی گەرمی، ئامێرێکی تر بۆ ژماردنی مەوداکان بە لێزەر و تۆماتیکی کار دەکات. ئامێری هاوسەنگی لوولەی تۆپەکە، کاری ئەو لە کاتی لێدانە، کاتێک تانکەکە بەڕێوەیە و هەر لە ڕێگەوە گوللـەتۆپ دەتەقێنێ.

ئەو وڵاتانەی ئەم جۆرە تانکە (ئێم وەن ئەبرامز) بەکار دێنن، ئەمانەن: وڵاتی سعوودیەی عەرەبی، نزیکەی ٤١٧ تانکی ئێم وەن ئەبرامزی هەیە، ئەمە بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٤، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و بەرەوپێشبردنی تانکەکان لە (ئێم وەن ئەی وەن) و (ئێم وەن ئەی توو) بۆ (ئێم وەن ئەی توو ئێس) ئەم پیتەی (s) بە واتەی وڵاتی سعوودیەی عەرەبی دێت و ئەو وێنانەی هەیە، تایبەتە بەو وڵاتە.

دەوڵەتی کوێت، نزیکەی ٢١٨ تانکی جۆری ئەمبرامزی (ئێم وەن ئەی توو)ی هەیە و بەکاری دێنێت. وڵاتی میسڕ، تانکی جۆری (ئێم وەن ئەی وەن)ی ١٠٠٠ دانە هەیە، وڵاتی عیڕاق، ١٤٠ دانە تانکی (ئێم وەن ئەی وەن) هەیە، وڵاتی ئوستوڕالیا، نزیکەی ٥٩ دانە لە تانکی ئەمبرامزی (ئێم وەن ئەی وەن) هەیە. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، زیاتر لە ٩ هەزار تانکی جۆری ئەمبرازی هەیە، هەر خۆیشی بۆ ولاتانی تر دروست دەکات.


عێراق، لە دوای پڕۆسەی ئازادکردنی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە. کۆمەڵێک ڕێکەوتنی سەربازی لەلایەن وڵاتی عێراق و ئەمریکا واژوو کران بۆ پێدان و فرۆشتنی ڕێژەیەک تانکەکانی جۆری ئەمبرامز، بە چەند قۆناغێک و چەند ساڵێک زیاد لە ١٤٠ دانەی پێ فرۆشراوە، کە گشتیان لەلایەن عێراقەوە لە شەڕی دژبە داعش بەکار دەهێندرێت.


وێنەی ئەو تانکەی پێشمەرگەی کوردستان لە داستانی پردێ تێکی شکاند و سووتاندی.











وشە - ژیڤان خۆرانی