ژنه ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگ "به‌یان عوسمان" ناسراو به "وه‌نه‌وشه"، پاش دابڕانێكی زۆر له ڕێی ئه‌كاونتێكی تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به جوانییه‌كه‌ی ته‌واوی ناوه‌نده هونه‌ری و لاپه‌ڕه هونه‌رییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
به‌یان عوسمان كه به خوێن شیرینییه‌كه‌ی ناسراوه، له ساڵی 1988 له سلێمانی له‌دایك بووه و به‌هۆی به‌شداریكردنی له درامای "گه‌رده‌لوول" و فیلمی "شیرین"، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد.
خانمه هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمان له ڕێگه‌ی واڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كى نوێى خۆیى له‌ناو دارستانێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌رى نووسیووه : " پایز خۆشم ده‌وێیت".
پێشتریش ناوبراو وێنه‌یه‌كی به جلی شاژنه‌كانی كۆنی به‌ڕیتانیا بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی به شاژنی جوانی ژنانی كوردستان ناویان برد بوو.
به‌یان یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی، له پاش ڕۆڵی له درامای "گه‌رده‌لوول" به كه‌سایه‌تیی "وه‌نه‌وشه" ناسرا، ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری نوێی نییه.
ناوبراو ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه سێ ساڵه كوردستانی جێ هێشتووه و پێشتریش كه لێره بوو دوو ساڵ خۆی له چاوی كامێرا‌كان به‌دوور گرت.
به‌یان عوسمان كه له ساڵی 2009 به جوانییه‌كه‌ی ناوی ده‌ركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له درامای گه‌رده‌لوول كرد، هه‌ر له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی له كوردستان گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێلیان به‌ناوی ئه‌و نا. وه‌نه‌وشه ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ئه‌م خانمه له‌م ده‌ركه‌وتنه نوێیانه‌یدا شێوه‌ی جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت و پێ ده‌چێت كێشی دابه‌زاندبێت.