فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ئاشكرای كرد، كشانه‌وه‌مان له كه‌ركووك تاكتیكی و بۆ ڕێگری كردن بوو له شه‌ڕی ناوخۆ ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، كه بافل تاڵه‌بانی ناپاكه و كه‌سی له‌گه‌ڵ نییه تاقمێكی بچووك نه‌بێ.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ره‌ئی كوێتی ئاشكرای كرد،كشانه‌وه‌مان له كه‌ركووك تاكتیكی بوو و بۆ ڕێگری كردن بوو له شه‌ڕی ناوخۆ، ئێمه هیچ پشتیوانییه‌كی سه‌ربازیمان نه‌بوو، ئێران و توركیایش گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سوپای عێراق هه‌ڵكردبوو، تا به سه‌رپه‌رشتی تاران بێنه ناوچه‌كانمان.
له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری پێشووی عێراق بافل تاڵه‌بانی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی دا، ئه‌وا ناپاكی كرد و جگه‌له گرووپێكی بچووك كه‌سی تری له‌گه‌ل نێیه، هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌بوو ڕێگه بگرین له به‌ریه‌ككه‌وتنی و شه‌ڕی نێوان كورد و كورد و پێویسته گرفته‌كانمان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئاماژه‌ی دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی ئاراسته كردووین، تا دووباره هێزه‌كانمان ڕێكبخه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری بكه‌ین دژی سوپای داگیركه‌ر، ئێمه سوورین له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كه ئێسته سوپا و میلیشیاكان داگیریان كردووه و ئاماده‌یشین به‌رگری ته‌واو له خاكه‌كه‌مان بكه‌ین و له هه‌ر بار و دۆخ و فشارێك داكۆكی له خاكی كوردستان ده‌كه‌ین.