ئه‌ڤین فه‌تاح مامۆستا له زانكۆیی هه‌ولێری پزیشكی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پسپۆڕی زانستیی پزیشكی (په‌رستیاری ته‌ندروستی ژنان) له زانكۆی دیمۆنتفۆردی به‌ریتانی و وانه‌بێژ له به‌شی كارگێڕیی ته‌ندروستی له زانكۆی جیهان، له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی پڕ له نوێكاری و ده‌ستپێكێكی نوێ بۆ ژنانی دووگیانی كورد، كه هه‌ڵده‌ستێت به داڕشتنی پڕۆگرامێكی پێشكه‌وتوو وه‌ك به‌شێك له نامه‌ی دكتۆراكه‌ی له به‌ریتانیا، له هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی گرفتیك كه به‌رده‌وام ژنی دووگیانی كورد دووچاری ده‌بنه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست له كاتی مانگه‌كانی سكپڕی و دواتر له به‌رزی ڕێژه‌ی كێش/قه‌ڵه‌وی بۆ ئاسته مه‌ترسیداره‌كان و تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، كه ئه‌م جۆره نیشانه مه‌ترسیدارانه له جه‌سته‌ی هه‌مان ژنی ته‌ندروست به‌ر له دووگیانی نه‌بینراون، به‌ڵام له ئه‌نجامی سكپڕی و شێوازی ژیانی ڕۆژانه په‌یتا په‌یتا ده‌رده‌كه‌ون و گرفتی درێژخایه‌نی بێزاركه‌ر و چه‌ندان جۆری نه‌خۆشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له داهاتوودا.
پڕۆژه زانستییه‌كه له به‌ریتانیا له ژێر ناوی "ڕۆشنبیری ته‌ندروستیی ژنی دووگیانی قه‌ڵه‌وی كورد" ده‌چێته بواره‌كانی جێبه‌جێكردنه‌وه و كاری پراكتیكی توێژینه‌وه‌كه له چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن توێژه‌ره كورده‌كه، له ژێر چاودێری وردی پڕۆفیسۆری ناسراوی بواری په‌رستیاری دكتۆره (تینا هارس) وه‌ك توێژه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتووی بواری ته‌ندروستی ژنان و منداڵان. هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندان توێژینه‌وه و بڵاوكراوه‌ی زانستی و چالاكی مه‌یدانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشه‌نبیری ژنان له دنیادا كه ئێسته به‌رپرسه له پڕۆژه‌یه‌كی زانستی گرنگی به‌ریتانی له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ئاماری هه‌نووكه‌یی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی له‌دایكبوون، نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و ژنان له به‌ریتانیا و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ڕۆشنبیری ژنانی سك‌پڕ له چاودێریكردن و ته‌ندروست مانه‌وه‌ی جه‌سته‌یان له كاتی سكپڕی و دواتر به مه‌به‌ستی دووربوون له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان.
د. ئه‌ڤین فه‌تاح بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، ئامانجه گرنگه‌كانی پڕۆژه زانستییه‌كه چه‌ند خاڵێكی به‌رچاو له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناویاندا "ئایا تا چه‌ند ژنی دووگیانی كورد ده‌توانێت له شێوازی ژیانێكی ناته‌ندروست جه‌سته‌ی خۆی دووباره بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستێكی ته‌واو ته‌ندروست و دوور له كێشه‌ی قه‌ڵه‌ویی و نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن له ڕێی پێڕه‌وكردنی پرۆگرامی ڕۆشنبیری ته‌ندروستیی تایبه‌ت به ژنانی دووگیان. ئایا تا چه‌ند به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری ته‌ندروستیی تایبه‌ت به ژنانی دووگیان كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕوودانی گۆڕانكاری به‌رچاو له‌سه‌ر ژنی سك‌پڕ و دایكان له دوای پرۆسه‌ی منداڵبوون".
هاوكات، "ئایا پێڕه‌وكردنی ئه‌م جۆره به‌رنامانه هاوكار ده‌بێت له پارێزگاریكردن له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌ڵه، به جۆرێك كه‌متر دووچاری گیروگرفتی نه‌خوازراو ببن وه‌ك (گرفتی منداڵی ناكام و له دایكبوونی منداڵی خاوه‌ن كێشی به‌رز و مه‌ترسیدار)".
روونى كرده‌وه، ده‌ستپێكی كاری پراكتیكی و ڕێگه‌كان و نموونه و شێوازی به‌كارهاتووی پرۆگرامی ڕۆشنبیری ته‌ندروستیی تایبه‌ت به ژنانی دووگیان سه‌ره‌تا له ڕێی گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بوو به‌ناو ئه‌و پرۆگرامه زانستییه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه له دنیا و وڵاتانی پێشكه‌وتوو پێڕه‌و كراوه و زۆرترین سوودی به ژنی دووگیان گه‌یاندووه، هاوكات له هه‌وڵی باشتركردنی ته‌ندروستی كۆرپه‌ڵه ده‌بن شانبه‌شانی ته‌ندروستی دایك و دووربوون له كێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن و ئاستی قه‌ڵه‌وی.
توێژه‌ره كورده‌كه له ڕێی سوود وه‌رگرتن له‌و پرۆگرامه باوه سه‌ركه‌وتووانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیای پێوه‌ست به ته‌ندروستی ژنانی دووگیان، هاوكات له‌گه‌لأ شیكردنه‌وه‌ی گرفت و ئاسته‌نگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستییانه و گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه توانى به‌رنامه‌ی "ڕۆشنبیری ته‌ندروستیی ژنی دووگیانی قه‌ڵه‌وی كورد" له‌سه‌ر دوو ئاست دابه‌ش بكات.
وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، "به‌شی یه‌كه‌م له پلان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌نجامی ده‌ستكه‌وتوو، پێك دێت له به‌ڕێوه‌بردنی پرۆگرامه‌كه، سه‌ره‌تا له ڕێی دروستكردنی دوو گرووپ له ژنی دووگیان بوو، كه یه‌كه‌میان به‌شداری پرۆگرامه‌كه بوون به ئاماده‌بوون له پێنج خولی چڕی رۆشنبیری ته‌ندروستیی ژنی دووگیانی قه‌ڵه‌و، دواتر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌رخستنی ئه‌نجامه‌كان و به‌راورد پێكردنی له‌گه‌ڵ گرووپی دووه‌م كه ته‌نیا چاودێری كراون له لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ".
هه‌روه‌ك به‌شى دووه‌مى كه به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆگرامه‌كه ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش وه‌ك ده‌ڵێ، "به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی لایه‌نی سه‌ركه‌وتووی پرۆگرامه‌كه و كه‌موكوڕییه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر ته‌واو چالاكردنی خوله‌كان و گه‌یاندنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ به ئاسانترین ڕێ بۆ به‌شداربووانی و به ده‌ستهێنانی زۆرترین ئه‌نجام و پێكانی ئامانجه به‌رچاوه‌كانی پرۆگرامه‌كه".
د. ئه‌ڤین فه‌تاح دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، "ئه‌نجامه‌كانی پرۆگرامه‌كه یه‌كجار به‌رچاو و سه‌ركه‌وتوو بوون له گرووپی ژنانی به‌شداربوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كه ته‌نیا چاودێری ده‌كران، له ڕووی ته‌ندروستیی ژنان و كه‌می گرفتی مندالأبوون و هاوسه‌نگی له كێش و سه‌لامه‌تی گیانی كۆڕپهڵهی تازه له دایكبوو، هاوكات چه‌ندان گرفتی تری كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئاسته‌نگی دروست ده‌كرد له به‌ڕێوه‌بردنی پرۆگرامه‌كه وه‌ك (ئاستی خوێنده‌واری، كولتووری، فه‌راهه‌م نه‌كردنی ژینگه‌ی ته‌ندروست بۆ ژنان و به‌ڕێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌رامبه‌ر به ژنی دووگیان وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش)".
پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری ته‌ندروستیی ژنی دووگیانی قه‌ڵه‌وی كورد سوودبه‌خش ده‌بێت له ڕووی زانستی و داهاتووی خزمه‌تكردن به سێكته‌ره‌كانی كوردستان به جۆرێك كه ژنان به‌شێكی گرنگن له كۆمه‌ڵگه و ڕۆڵیكی به‌رچاویان هه‌یه له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست، هاوكات ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕێخۆشكه‌ر بوو له ده‌ستنیشانكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره له‌كاتی سكپڕیدا. هه‌روه‌ها له ده‌ستنیشانكردنی باشترین و سه‌ركه‌وتووترین ڕێیه‌كانی پێدانی زانیاری ته‌ندروستی و ڕێنوێنیكردنی ژنی دووگیان.
توێژه‌ره كورده‌كه ئه‌م جۆره پڕۆژه و پرۆگرامانه‌ی پێوه‌ست به ڕۆشنبیركردنی ژنی دووگیانی قه‌ڵه‌و به گرنگییه‌وه باس ده‌كات، به جۆرێك كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت له هه‌وڵی گه‌یاندنی ڕێنوێنییه‌كان بێت له ڕێی كه‌سانی پسپۆڕ به مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن به زۆرترین رێژه‌ی ژنان له پێناوی خزمه‌تكردن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی دایكان و كۆرپه‌كانیان له داهاتوودا.