ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى، گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردندان و له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتى، نه‌رمیان نواندووه و یه‌كێتیش بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕۆژه‌یه‌كى داوه به پارتى، به‌ڵام پارتى راى ده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ى خۆیاندا بكرێن.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ڕۆژى 1ى 11ى بۆ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم دیارى كردووه و په‌رله‌مانى كوردستانیش په‌سه‌ندى كردووه، به‌ڵام ئێسته ده‌نگۆى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و له به‌رامبه‌ریشدا پارتى به‌و دواخستنه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام "وشه" ئه‌وه‌ى زانیوه هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى، یه‌كگرتوو و گۆڕان ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردن نین و ته‌نیا پارتی ده‌ڵێت ئاماده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه له واده‌ى خۆیدا.
عه‌لى حوسێن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، پارتى هه‌موو كاتێك ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردنه و ئه‌گه‌رى 1ى 11 ئه‌نجام بدرێت، ئاماده‌كارى سیاسیى خۆى كردووه و كێشه‌ى نابێت و له ڕووى جه‌ماوه‌ریشه‌وه پارتى له خۆى دڵنیایه.
زیاتر گوتى، "پڕۆژه‌مان بۆ هاتووه له حزبه‌كانه‌وه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، بڕیاره‌كه‌شمان داوه‌ته ده‌ست په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى دواخستن یان ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك پارتى ئاماده‌ین."
به پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه" كه له ناو گۆڕانه‌وه وه‌ری گرتوون، گۆڕان له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌ڵێت كه ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردنه و نایه‌وێت دوا بخرێت، به‌ڵام له ڕووى بارودۆخى ناوخۆیى و ترسیان له له‌ده‌ستدانى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان، دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان پێ خۆشه.
ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان، ڕه‌تى كرده‌وه گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردن بێت و ئاشكراى كرد گۆڕان، ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردنه و له پێگه‌ى خۆشى دڵنیایه.
ئه‌و گوتی، "گۆڕان هه‌ڵبژاردن به ئامرازى ده‌ستاوده‌ست كردنى ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ كات له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نییه، له چه‌ند ڕاگه‌یانراوێكى ڕه‌سمیشدا ڕه‌تى ئه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه له ژێر هیچ بیانوویه‌كدا هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێن."
هاوكات ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان كه نه‌یویست ناوى بهێنرێت، بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، گۆڕان له ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا زۆر گفتوگۆى له‌باره‌ى چوونه‌وه ناو حكوومه‌ت كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێ بارودۆخ نه‌بوونایه، بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌دا.
ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان گوتى، "ته‌واوى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى گۆڕانن بۆ ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بزانن هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا، ئه‌وكاته بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن".
به‌بڕواى چاودێرانى سیاسیی ناكرێت پرسێكى وه‌ك په‌رله‌مان كه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێم، بچێته ئه‌و یارییه سیاسییه‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د مامۆستاى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى له سلێمانى، پێى وایه شتێكى ئاسایییه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كارتى سیاسى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كار بێنن، به‌ڵام ناكرێت پرسێكى وه‌ك په‌رله‌مان كه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێم، بچێته ئه‌و یارییه سیاسییه‌وه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه به "وشه"ـى گوت، "په‌رله‌مان ده‌زگه‌یه‌كى یاسایى گه‌وره‌یه و حزبه‌كان نوێنه‌رایه‌تى میله‌ت ده‌كه‌ن تێیدا، ناكرێت ببێته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ موزایه‌ده‌ى حزبى، به‌ڵكو ده‌بێت بكرێت به گۆڕه‌پانێك بۆ به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵك."
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان یه‌كێكه له‌و حزبانه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ئاماده‌یه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داویه‌تى به پارتى، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نن بارودۆخه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌مێك دوا بكه‌ون.
سامان گه‌رمیانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌تى نییه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ته‌نیا وه‌ك ئه‌گه‌رێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا باس كراوه، ئه‌ویش له حاڵه‌تێكدا كه كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى بڵێ من ناتوانم هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه ببه‌م.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان، پێى وایه یه‌كگرتوو له هه‌ر هێزێكى تر ئاماده‌یى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى تێدایه.
"ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رۆكمان بگرێت ئه‌وه حاڵه‌تێكى تایبه‌ته و ناتوانین هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، جگه له‌وه به هه‌ر بیانوویه‌كى تر هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێن، جێى قبووڵ نییه". هه‌ڵه‌دنى واى گوت.
هاوكات بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك خۆیه‌تی و بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و بڕگه‌ی دووه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به باس كردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار كه پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه بۆ "وشه"ى ئاشكرا كرد، "ته‌واوى بۆچوونه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو له نێوان كۆمسیۆن و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون كه په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات".
وشه/ هه‌ستى و سه‌رخێڵ