ترەمپ هەزار فڕۆكەوانی فڕۆكە جەنگییەكان دادەمەزرێنێت

:: AM:09:11:22/10/2017 ‌

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، سەرۆك دۆناڵد ترەمپ فەرمانێكی دەركردووە بۆ بانگهێشتكردنەوەی نزیكەی هەزار فڕۆكەوانی فڕۆكە جەنگییەكان كە پێشتر خانەنشین كرابوون و ئێستەیش دەگەڕێنرێنەوە بۆ خزمەت و كاركردن، بەهۆی كەمی ژمارەی فڕۆكەوانان.

هێزی ئاسمانی ئەمەریكا ماوەی چەندان ساڵە بە دەست كەمی فڕۆكەوان دەناڵێنێت، زۆربەی جار گەنجانی فڕۆكەوانی هێڵە مەدەنییەكان وەردەگیرێن و مووچەیەكی زۆر بەرزتریان پێ دەدرێ، بەشێكی زۆری فڕۆكەوانەكانیش خانەنشین كراون، بەهۆی بەشداری ماوە درێژییان لە هێرشی هێزەكانی ئەمەریكا بە درێژایی دەیەی ڕابردوو.

گاری ڕۆس ئەفسەر و یەكێك لە گوتەبێژانی پنتاگۆن گوتی، ترەمپ و وەزارەتی بەرگری دەسەڵاتی تەواویان بە وەزیری هێزی ئاسمانی داوە، تا بانگهێشتی هەزار فڕۆكەوانی خانەنشینكراو بكاتەوە تا بۆ ماوەی سێ ساڵ كار بكەن و بەردەوام بن لە خزمەتكردن.

ئریكا یبسن گوتەبێژی هێزی ئاسمانی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، هێزی ئاسمانی بە وریایییەوە ئەو كارە دەكات و دەیەوێ كەمی فڕۆكەوان بكات بە دەرفەتێك بۆ كۆكردنەوەی كەسانی بە ئەزموونی خانەنشینكراو تا ئاڵوگۆڕی زانین و ئەزموون لە نێوان نەوەی كۆن و ئێستەی فڕۆكەوانان دروست ببێ و هاوسەنگی بپارێزرێ لە هەردوو نەوەكەدا.

پێشتر ستیڤن ویلسن جێگری سەرۆكی هێزی ئاسمانی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، هێزی ئاسمانی ئەمەریكا پێویستی بە هەزار و 555 فڕۆكەوان و سێ هەزار و 400 كارمەندی چاككردنەوەی فڕۆكە هەیە.

سەرچاوە/العربیە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د