هیشام ئه‌لهاشمی لێكۆڵه‌ر له كاروباری ته‌ناهی و راوێژكارى پێشووى ته‌ناهى عێراق له دیدارێكى "وشه"دا، ورده‌كارییه‌كانى رێككه‌وتنى نێوان حه‌شدى شه‌عبى و چه‌ند به‌رپرسێكى ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ى سێ تا شه‌ش مانگى تر حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك بمێنێته‌وه.
قسه له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌كرێت له نێوان پاڤێڵ تاڵه‌بانى و هادی عامری، هێنده‌ى ئاگادار بن ئه‌و رێككه‌وتنه له‌و كاته كه‌مه‌دا چۆن كرا و جێبه‌جێش كرا، له‌كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵى نێوه‌ندگیری داوه و ئێواره‌ى 15ى تشرینى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى كۆ ببووه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى به‌ره‌و به‌غدا برد؟
ئه‌وه‌ى له‌و رێككه‌وتنه له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه هادی عامری و پاڤێڵ تاڵه‌بانى له شاره‌دێى ره‌شاد دانیشتوون و گفتوگۆیان كردووه، پاشان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رێككه‌وتنه كه به‌شێكى لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سێ رۆژ پێش ئه‌و رێككه‌وتنه راوێژ له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش به سه‌رپه‌رشتى قاسم سلێمانى بووه، بۆیه كشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووك پێشوه‌خته رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه له نێوان به‌شێك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مه‌ش روون و ئاشكرایه كه خانه‌واده‌ى تاڵه‌بانى له پشته‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌وه بوون.
ده‌ته‌وه‌ێ بڵێى جێگری سكرتێری یه‌كێتى و مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتى ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه نین؟
بێگومان، كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگری سكرتێری یه‌كێتى و نه‌جمه‌دین كه‌ریم شۆك بوون به‌وه‌ى له رۆژى 15ى مانگ و 16ى مانگ روویان دا.
به‌ڵام شه‌وى 15ى مانگ رێككه‌وتن له نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌بوو، دكتۆر فوئاد مه‌عسووم وه‌ك سه‌رۆك كۆمار به‌شدار بووه تا په‌یامى هه‌ردوولا به به‌غدا بگه‌یه‌نێت له‌باره‌ى دانوستاندن، چۆن ئه‌وه رووی دا له‌م ماوه كورته‌دا و جێبه‌جێ كرا؟
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى له كه‌سه نزیكه‌كانى عه‌بادی دزه‌یان كردووه‌ته ده‌ره‌وه، عه‌بادی سێ شه‌و پێش به‌ره‌به‌یانى 16ى مانگ، ئاماده‌یى نیشان داوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك و چوونى هێز بۆ ئه‌و شاره. ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بكه‌ین ده‌بینین كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كانى نێوان هادی عامری و پاڤێڵ تاڵه‌بانیش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى عه‌بادی، كه دواتر گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌ڵكرا به‌و مه‌رجه‌ى هیچ كرده‌وه‌گه‌لێكى سه‌ربازی روو نه‌دات، له‌مه‌شدا عه‌بادی به‌ڵێنى به ئه‌مه‌ریكا دا كه كرده‌وه‌گه‌لى سه‌ربازی روو نادات ته‌نیا چوونى هێزی عێراقی ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى پێش 2014 سوپاى لێ بووه.
كه‌واته عه‌بادی و هاوپه‌یمانى ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه‌ن؟
هاوپه‌یمانى نیشتمانى رۆڵیان نییه له ده‌ركردنى ئه‌و بڕیارانه، به‌ڵكو ئه‌و بڕیارانه له ده‌سه‌ڵاتى شه‌خسی عه‌بادیدایه، هاوپه‌یمانى نیشتمانى ته‌نیا كاری سیاسی ده‌كه‌ن و ته‌داخول له پرسه سه‌ربازییه‌كان ناكه‌ن.
پرسی ئیداره‌ى هاوبه‌ش له كه‌ركووك، به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی و سوپا كه‌ركووك چۆڵ بكه‌ن، كه‌ى ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
پێ ده‌چێ سێ بۆ شه‌ش مانگ هێزه‌كانى حه‌شد له كه‌ركووك بمێننه‌وه و پاشان ئیداره‌ى شاره‌كه راده‌ستى هێزه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى بكه‌ن.
به‌ڵام هێزه‌كانى حه‌شد و سوپا به‌ره‌و ناوچه‌كانى تر‌ى سنووری مووسڵ جووڵه‌یان كرد كه له‌و رێككه‌وتنه‌كه نییه كه باسی ده‌كه‌ى؟
پێ ده‌چێت ئه‌و بڕیاره به‌غدا به ته‌نیا ده‌ری كردبێت دوور له رێككه‌وتنى نێوان پاڤێڵ تاڵه‌بانى و هادی عامری، پێ ده‌چێ ئه‌و بڕیاره به ئاگادارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى درابێت و دوو رۆژ پێش 16ى مانگیش شاندێكى هاوپه‌یمانان لاى بارزانی بوون. پێ ده‌چێ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گڵۆپی سه‌وزی بۆ عه‌بادی له‌مه‌شدا هه‌ڵكردبێت، بۆیه باوه‌ڕ ناكه‌م جووڵه‌ى سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بێ گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بووبێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن عه‌بادی ده‌ربچێت و لێبوردنى گشتى بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر كراون یان ته‌قه‌یان كردووه یان به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه ده‌ربكات.
پێت وایه ئه‌وه‌ى رووی دا كۆتاهاتنى ده‌رگه‌ى گفتوگۆیه؟
نه‌خێر، عه‌بادی ئێسته‌ش دووپات له گفتوگۆ ده‌كات و پێداگیریشه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆی كه ده‌بێت ئه‌نجامى ریفراندۆم ره‌ت بكرێته‌وه.
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كوردستان ده‌ڵێن ریفراندۆم خه‌ڵك ده‌نگی بۆ داوه و ره‌ت ناكرێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كوردستان پێداگیر بن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كان، ئه‌وا ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نن كه ریفراندۆم ره‌ت كراوه‌ته‌وه. جگه له‌مه‌ش ئێران و توركیا و عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى كوردستاندا بكرێت.