هه‌ر كه‌سێك به‌رده‌وام شاشه‌كانی كۆمپیوته‌ر و مۆبایل بۆ كاری ڕۆژانه و كات به‌سه‌ربردن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كار بێنێت، بێگومان تووشی خوران و سووربوونه‌وه‌ی چاو ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش تووشی هه‌ستیاری مه‌ترسیداری ده‌كات.
به شێوه‌یه‌كی سروشتی، چاوی مرۆڤ له خوله‌كێكدا 15 جار ده‌ترووكێت، ئه‌مه‌ش كردارێكه بۆ پاكبوونه‌وه و چالاكبوونی چاو، به‌ڵام له كاتی خوێندنه‌وه و به‌كارهێنانی شاشه‌ی لاپ‌تۆپ و مۆبایلدا، ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌ن ده‌كات و كه‌متر له حه‌وت جار ده‌بێت له خوله‌كێكدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چاو بكه‌وێته خوران، ئازاری چاو و سه‌ر دروست بێت، ئاوی زیاد له چاو بێته ده‌ره‌وه و بینین خراپ بكات.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پزیشكانی شاره‌زا به‌م شێوه‌یه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی شاشه‌كانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن:
_ شاشه‌كه‌ت 25 سانتیمه‌تر لێت دوور بێت.
_ ڕه‌نگی شاشه‌كه‌ت بگۆڕه بۆ ڕه‌نگی مات، بۆ ئه‌وه‌ی زوو كار له چاوت نه‌كات.
_ له‌سه‌ر بنه‌مای 20-20-20 بڕۆ، واته هه‌موو 20 خوله‌كێك سێری شتێك بكه، 20 پێ لێته‌وه دوور بێت، تا 20 چركه چاوتی له‌سه‌ر لا مه‌به.
_ دوو سه‌عات جارێك پشووی یه‌ك چاره‌كی به چاوت بده، ده‌ست له مۆبایل و كۆمپیوته‌ر هه‌ڵگره.
_ ئه‌گه‌ر چاوت یه‌ك پۆینتیش كز بوو، به‌كارهێنانی چاویلكه‌كه‌ت له‌بیر مه‌كه.
_ خه‌تی نووسینه‌كه‌ت گه‌وره بكه.