پسپۆڕێكی بواری ته‌ندروستی ئامۆژگاری گه‌نجان ده‌كات، له‌ناو پاس و قیتاردا شوێن بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان چۆڵ مه‌كه‌ن، تا زیان به ته‌ندروستییان نه‌گه‌یه‌نیت.
پڕۆفیسۆر "سێر مۆر گره‌ی" به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی ئینگلته‌را به هاووڵاتییانی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌نه‌كان به پێوه بوه‌ستن زیاتر ته‌ندروستیان جێگیر ده‌بێت، ئازاری پشت، قاچیان كه‌م ده‌كات و ماسولكه‌كانیان به‌هێز ده‌بێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌م پزیشكانه بێت، به‌ته‌مه‌نه‌كان پێویسته ڕۆژانه 10 بۆ 15 خولهك به پێوه بوه‌ستن، له‌م ماوه‌یه‌دا نه دابنیشن نه هیچ جووڵه‌یه‌ك بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به چۆڵنه‌كردنی شوێن له‌ناو پاسدا ئه‌و ماوه‌یه‌یان بۆ دابین بكات، زیاتر خه‌مخۆری بۆ ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌شدا كه به سه‌رپه‌رشتی "سكارلێت ئومالی" پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك له نه‌خۆشخانه‌ی "ئێستبۆرنی گشتی" به‌ڕێوه چوو، بۆیان ده‌ركه‌وت هه‌ر تاكێك له ئێمه له هه‌فته‌یه‌كدا پێویسته 150 خولهك به پێوه بوه‌ستین، تا ماسولكه‌كانمان توانای به‌رگه‌گرتنی ڕۆیشتن و وه‌ستانیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بمێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه پێش ته‌مه‌نی 65 ساڵی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه، ده‌بێت ئێسته ڕۆژانه 10 خولهك بوه‌ستن به پێوه، تۆڵه‌ی ئه‌و كاته‌یان بكه‌نه‌وه.