كۆمه‌ڵێك له دیارترینی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و نمایشكارانه‌ی دنیا كه زۆر به‌ناوبانگن و هه‌واداری زۆریان هه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته داوی خۆشه‌ویستی پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆیان.
ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌ی خۆیاندا دایانناوه، ماوه‌یه‌ك درێژه‌ی كێشاوه و كۆتای هاتووه به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی به شتێكی ناشیرین ناو ده‌برا له ناو هونه‌ردا و ئه‌و كاره نه‌شیاو بوو.
چیرۆكی ژیانی سۆزداری و تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان به‌رده‌وام ده‌بێت به جێی باس و پرسیاری بینه‌ر و هه‌وادارانیان و ماڵپه‌ڕی"
nypost" ئاماژه‌ی به ناوی كۆمه‌ڵێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه كردووه كه پێوه‌ندی سۆزدارییان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌بووه:
لێره‌دا ناوی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م - كیم كارداشیان:
ساڵی 2010 چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بووه‌وه له‌باره‌ی پێوه‌ندی نێوان كیم كارداشیان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌یدا و باس له‌وه ده‌كرا كه یارمه‌تی ده‌دات بۆ گرنگیدان به منداڵه‌كانی، به‌ڵام پاش دروستبوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌ینی وێستدا ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوه‌تی داخرا.
دووه‌م - هایدی كلۆم:
نمایشكار و هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی هایدی كلومی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، پاش چه‌ند مانگێك له جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌یدا هه‌بووه به ناوی مارتن كرستن، ئه‌م پێوه‌ندییه‌ش ته‌نیا یه‌ك ساڵی خایاندووه.