زۆربه‌ی كات به شه‌و پێش خه‌وتن مۆبایله‌كه‌مان شه‌حنی كه‌م ده‌بێته‌وه یان له بێ شه‌حنی ده‌كوژێته‌وه، بۆیه زۆرجار ئێمه مۆبایله‌كه‌مان له ژێر شه‌حن به‌جێ ده‌هێڵین له دره‌نگانی شه‌وه‌وه تا به‌یانی كه ئه‌وه‌ش زیانی هه‌یه بۆ پاتری مۆبایله‌كه‌مان.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی"
time" كه ئاماژه به پاتری و ژیانی پاتری مۆبایل ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات كه به‌جێهێشتنی پاتری مۆبایل له‌سه‌ر شه‌حن بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ، سه‌ره‌كیترین هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاترییه‌كه و له‌ناوچوونی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، له كاتی مانه‌وه‌ی پاترییهكهدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ته‌زووی كاره‌با، په‌ستانێكی زۆری ده‌چێته سه‌ر كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ته‌مه‌نی كورت ده‌كاته‌وه، بۆیه هێشتنه‌وه‌ی پاتری مۆبایل له‌سه‌ر شه‌حن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیان به پاترییه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلیش ده‌كه‌ن مۆبایله‌كانیان به‌شێوازی قۆناغ قۆناغ پڕ بكه‌نه‌وه له شه‌حن، نه‌ك هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌و پێیه‌ی به‌و شێوه‌یه زیاتر ته‌مه‌نی پاترییه‌كه درێژ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز له‌كاتی شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت ئیشی پێ مه‌كه چونكه هۆكاره بۆ سووتانی مۆبایل.