ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی زاخۆ له پاركی شه‌هیدانی سه‌نته‌ری شارۆكه‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانێكی ناره‌زاییان دژ به په‌لاماری پاسداران و میلیشیاكان به هاوكاری گرووپێكی ناپاك ده‌ربڕی و داوایان كرد هه‌رچی زووه‌وه میلیشیاكان له كه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه و گه‌لانی دنیا بێنه ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌و سته‌م و زۆرداریییه.
نه‌وزاد ستو چالاك له زاخۆ له نێو خۆپێشاندانه‌كه‌وه بۆ "وشه" گوتی، وه‌كو چالاك و ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیری و كه‌سایه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌گشتی هاووڵاتییانی زاخۆ ئه‌مڕۆ ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زاییمان به‌رامبه‌ر به سته‌م و زۆرداری پاسداران و میلیشیاكان به‌رپاكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، له خۆپێشاندانه‌كه داوای ده‌ركردنی سوپای پاسداران و میلیشیاكان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكراونه‌ته‌وه، تا ناوچه‌كان چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشووی خۆیان، هاوكات داوا له وڵاتانی زلهێز و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین، كه له ئاست ئه‌و ده‌ستدرێژی و زۆردارییه‌ی به‌غدا بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگری له هێرشی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئێران بۆ سه‌ر كوردستان بكه‌ن.
له 16ی ئه‌م مانگه به‌هۆی ناپاكی گرووپێكی ناو حزبێكی كوردستان، كه‌ركووك به‌بێ ته‌قه ڕاده‌ستی پاسداران و میلیشیاكان كرا، له خورماتوو و كه‌ركووك و خانه‌قین، پاسداران و میلیشیاكان ده‌ستیان به تاڵانی و كوشتوبڕی خه‌ڵكی كورد كردووه و دواتریش به چاوساغی ناپاكه‌كان میلیشیاكان به‌ره‌و ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌ماڵ دوێنێ بردران و ئێسته قه‌ره‌هه‌نجیریش كه‌وتووه‌ته ده‌ست میلیشیاكان، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی توندی خه‌ڵكی كوردستانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌مووان سه‌ركۆنه‌ی ناپاكی گرووپێكی ناو حزبێكی كوردی ده‌كه‌ن.
زاخۆ/نه‌وزاد هلۆری.