منداڵێكی كەڕ بۆ یەكەم جار گوێی لە دەنگی دایكی دەبێ

:: PM:04:31:08/11/2016 ‌

دەنگی دایك بۆ منداڵ، هێندەی شیرەكەی كاریگەری هەیە، ئەمە تەنیا قسەی شاعیران نییە، بەڵكو توێژینەوە زانستییەكانیش دووپاتی لەسەر دەكەنەوە كە شەپۆلەكانی دەنگی دایك، هاوشێوەی باوەشكردن، بۆن و شیرەكەی و تەنانەت كە دەست بۆ پرچی دەبات، پێوەرەكە پێویستن بۆ منداڵ هەتا تەمەنی دەگاتە دوو ساڵ. چونكە منداڵ تا پێش ئەو تەمەنە، لە وابەستەبوونی بە دایكییەوە نزیكی وەك ئەو تەمەنەیە كە لە سكیدا بووە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گیدیۆی منداڵێكی كەڕ بڵاو بووەتەوە كە دوای ئەوەی چارەسەر بۆ گوێی دەكەن، بۆ یەكەم جار دەنگی دایكی دەبیستێ، تووشی شۆك دەبێ و پێ دەكەنێ، ئەم ڤیدیۆیە دەنگێكی زۆری داوەتەوە و هاشتاگێكیشی لەدوای خۆیدا دروست كردووە كە خەڵكی سوپاسی دایكیان بكەن لەسەر ئەو هەموو كارەی لە ژیانیاندا بۆی كردوون.


سەرچاوە: دەیلی مەیل


وشە - موحسین شابان