وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه خۆبه‌خشه‌كان له فه‌رمانده‌یی كه‌ركووك له قوشته‌په ناونووس ده‌كرێن و ڕێنمایی پێویستیان پێ ده‌درێ و له‌كاتی پێویست به‌شدارییان پێ ده‌كرێ، پێویستیش ناكات بچنه شوێنه‌كانی شه‌ڕكردن و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه تێكه‌لی یه‌كتر ببن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ده‌زانین سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌میشه به جۆش و خرۆشن بۆ پاڵپشت و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه و به‌رگری كردن له خاك و نیشتمان و ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری خۆبه‌خشه‌كانیش نموونه‌ی پڕ شانازی و جێی رێز و پێ‌زانین، به‌ڵام ئاگه‌داری هه‌موو خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ باشتر ڕێكخستن و ڕێگرتن له دیارده‌ی نه‌رێنی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی گیانی خۆبه‌خشه‌كان به پێویستی ده‌زانین به به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو ڕۆڵ و ئه‌ركی خۆبه‌خشانه ئه‌نجام بده‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له گشت خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ین خۆیان ناونووس بكه‌ن له باره‌گه‌ی فه‌رمانده‌یی كه‌ركووك له قوشته‌په سه‌ر به یه‌كه‌ی 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێنمایی پێویست وه‌ربگرن، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌شدارییان له كاتی پێویست، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه شوێنی شه‌ڕه‌كه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێكه‌ڵ نه‌بن.