په‌رستیار و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران به ناوى پیرۆزبایى و به‌خشیش، پاره له دایكان و هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش راى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى وه‌رگرتنى پاره له هاووڵاتییان، چه‌ندان په‌رستیار و كارمه‌ندیان سزا داوه.
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له كانوونى دووه‌م تا ئه‌یلوولى 2017، له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران، چوار هه‌زار و 221 منداڵ له دایك بوونه، له‌و رێژه‌یه‌دا دوو هه‌زار و 150 منداڵى كچ و دوو هه‌زار و 70 منداڵى كوڕ و 27 منداڵى دووانه/جمك بوون.
خه‌نده عه‌لى ژنێكى دانیشتووى سۆران و یه‌كێك له‌و ژنانه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران له كاتى منداڵبوونى پاره‌ى لێ وه‌رگیراوه، ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "دواى منداڵبوونم هه‌رزوو كارمه‌ندێكى كچ له نه‌خۆشخانه خۆى گه‌یانده لامان و به‌ناوى پیرۆزبایى منداڵبوونه‌وه‌كه پاره‌ى لێ سه‌ندین".
زیاتر ده‌ڵێ، "كارمه‌ندان و په‌رستیارانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران به بڕه پاره‌یه‌كى كه‌م رازى نابن، 10 هه‌زار دینارم دا به‌و كارمه‌نده كه‌چى رازى نه‌بوو پاره‌كه وه‌ربگرێت، داواى 25 هه‌زارى كرد و پێداگرى كرد، منیش بارى ته‌ندروستیم باش نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى وازم لێ بێنیت 25 هه‌زارم پێ دا".
ئیسماعیل ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى شاره‌دێى سیده‌كان سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆرانه و به "وشه"ى راگه‌یاند، "ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵانى سۆران هاوسه‌ره‌كه‌م منداڵى بوو، كچه كارمه‌ندێكى نه‌خۆشخانه‌كه هاته لام و داواى 20 هه‌زار دینارى لێ كردم، منیش وامزانی كه به قسه‌ى كارگێڕى نه‌خۆشخانه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرن و پێم دا".
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێ، "وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه له ژنان و كه‌سوكاره‌كانیان به هه‌ر ناوێك بێت كارێكى ناشیاوه و كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشخانه‌كه دروست ده‌كات".
به‌پێى لێكدانه‌وه‌یه‌كى "وشه" ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر منداڵێكى تازه له دایكبوو، كارمه‌ندان و په‌رستیارانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران، ته‌نیا 20 هه‌زار دیناریان له كه‌سوكارى منداڵه‌كه به‌ناوى پیرۆزبایى و به‌خشیش وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ته‌نیا له نۆ مانگى رابردوودا بڕى 84 ملیۆن و 420 هه‌زار دیناریان وه‌رگرتووه.
د. مه‌هاباد دلاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵان له سۆران بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "نكۆڵى له‌وه ناكه‌ین كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پاره له هاووڵاتییان و دایكان وه‌رگیراوه، به‌ڵام پێدانى پاره به ناوى پیرۆزبایى و به‌خشیش چه‌ند خه‌تاى كارمه‌ند و په‌رستیارانى تێدابێت، ئه‌وه‌نده‌ش خه‌تاى ژنان و دایكان و هاووڵاتییانه، بۆچى پاره‌یان پێ ده‌ده‌ن؟".
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران ئاشكراى كرد، "ئێمه به نووسراوى فه‌رمى قه‌ده‌غه‌ى وه‌رگرتنى پاره‌مان كردووه به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، نووسراوه‌كه‌شمان له به‌شى له‌دایكبوون و ژووره‌كانى تریش هه‌ڵواسیوه، داواش ده‌كه‌م هه‌ر ژنێك و هاووڵاتییه‌ك به ناوى پیرۆزبایى و به‌خشیش پاره‌ى لێ وه‌ربگیرێت، ئێمه ئاگادار بكه‌نه‌وه تا سزاى یاسایی ئه‌و كه‌سانه بده‌ین كه سه‌رپێچییان كردووه".
د. مه‌هاباد روونى ده‌كاته‌وه، "به‌هۆى وه‌رگرتنى پاره له دایك و ژنان چه‌ندان جار ژماره‌یه‌ك په‌رستیار و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان سزاى دارایی داوه، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند مانگێك ئه‌و كارمه‌نده‌ى پاره‌ى له خه‌ڵك وه‌رگرتبێت بڕى 70 هه‌زار دینارم له مووچه‌یان بڕیوه تا ئه‌و كاره نه‌شیاوه دووباره نه‌كه‌نه‌وه".
نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵان له 14ى ئادارى 2011 له سۆران كراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه له به‌شى منداڵان و ژنان پێك دێ، به‌شى ژنان له ساڵه‌ى له‌دایكبوون، به‌شى نه‌شته‌رگه‌ری، فریاكه‌وتنى ژنان و ره‌دهه، هه‌روه‌ها به‌شى منداڵانیش، راوێژكارى و فریاكه‌وتنى منداڵان، ره‌دهه و خوده‌ج ده‌گرێته‌وه، جیا له‌مه‌ش به‌شى تیشك ( MRA & CITE SKAN & SONAR ) و راوێژكارى هیماتۆلۆجى هه‌یه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى تالاسیما ده‌كرێت و خوێن وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌تى هه‌یه، 142 پزیشك و په‌رستیار له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كار ده‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵانى سۆران به مه‌به‌ستى كارئاسانى بۆ هه‌ر چوار شارۆكه‌ى، سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز و چۆمان، له شارۆكه‌ى سۆران دروست كراوه و زۆر جاریش ژن و منداڵانى نه‌خۆش له شارۆكه‌ى رانیه‌وه روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
وشه/ سۆران- مورشید برادۆستى