ئاگەدارییەك بۆ قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی

:: PM:02:34:22/10/2017 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگەداری قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەكاتەوە كە ئەو قوتابییانەی كە بەنیازن بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن، پێویستە لە ماوەی 40 ڕۆژ سەردانی وەزارەتی پەروەردە بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، هەموو ئەو قوتابییانەی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگەدار دەكەینەوە كە یەك بابەت و دوو بابەتیان ماوە، دەرفەتیان هەیە تا (۲٠۱۷/۱۲/۳۱) كاروباری بەشداربوون لە ئەزموونە گشتییەكانیان ئەنجام بدەن.

لە بەشێكی ئاگەدارییەكەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە، هەر قوتابییەك لەو رێكەوتە ناوی تۆمار نەكات، بە پێچەوانەوە و دوای ئەو ڕێكەوتە مافیان دەفەوتێت و ناتوانن بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكانی بكەن.

ساڵانە بەپێی چەند ڕێنوێنییەكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قوتابییان ئەگەر وانەیەك یان دوو وانەیان مابێت، ئەوا دەتوانن تەنیا ئەو دوو وانەیە بخەنە ساڵێكی تر و تاقیكردنەوەی تیادا بكەن.

پرۆسەی پەروەدەی هەرێمی كوردستان زیاتر لە پێنج هەزار و 500 قوتابخانە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ 130 هەزار مامۆستا و نزیكەی نیو ملیۆن قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد