هه‌موو دایكێك زانیاری باشی له منداڵ به‌خێوكردن له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام كه‌م دایك هه‌ن بتوانن به شیوه‌یه‌كی گونجاو ده‌رمان به منداڵه‌كانیان بده‌ن له كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیاندا، چونكه كارێكی قورسه و به هه‌موو منداڵێك ناكرێت.
هێلین، ئه‌و ژنه لێهاتووه بوو كه له یه‌كێك له دایه‌نگه‌كانی به‌ریتانیا كاری ده‌كرد، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی له به‌خێوكردن و چاودێریكردنی منداڵاندا كاتی نه‌خۆشه‌كانیان بوو، چونكه به هیچ شتێك نه‌یده‌توانی ڕازییان بكات ده‌رمانه‌كانیان بخۆن.
هێلین كاتێك یه‌كه‌م منداڵی بوو زۆر له‌م حاڵه‌ته ترسی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئاگای لێی بوو تا به هیچ جۆرێك نه‌خۆش نه‌كه‌وێت، به‌ڵام بۆ منداڵی دووه‌می هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌كی گونجاوی دا و له كۆتادا كردی.
ده‌رمانی منداڵه‌كای له‌ناو سرنجێكی یچووكی تایبه‌ت به خواردنی ده‌رمانی منداڵ دانا، دواتر ده‌می سرنجه‌كه‌ی به مه‌مكه لاستیكه‌كه‌ی منداڵه‌كه‌وه نووساند، به‌م شێوه‌یه‌ش توانی چاره‌سه‌ری نه‌خواردنی منداڵه‌كه‌ی بكات و به‌باشی ده‌رمانی بداتێ.
دوای ئه‌مه‌ش ئه‌م رێیه‌ی بۆ منداڵانی دایه‌نگه‌كه به‌كار هێنا و وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه، له‌م ڕێیه‌وه زۆرترین ژن توانییان سوودی لێ ببینن و هه‌مان كار له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دووباره بكه‌نه‌وه.