ئینفۆگرافیک.. رێژەی یەدەگی زێڕی وڵاتان

:: PM:04:32:08/11/2016 ‌

سەرباری عەقڵێکی ئابووری کە بتوانێت زیرەکانە داهاتووی وڵات ئاراستە بکات، رەنگە هەبوونی سامانە جۆراوجۆرە سرووشتییەکان، سەرچاوەی گرنگی راگرتنی بەهێزیی وڵات بێت.

زێڕ، وەک یەکێک لە سامانە سرووشتییەکان هاوشێوەی نەوت، گەرچی خاوەن نرخی باڵایە، بەڵام نەیتوانیوە ئەو وڵاتەی بە خاوی هەیانە، بگەیەنێتە خۆشگوزەرانی، بەڵام ئەو وڵاتانەی بۆ خۆیانیان کۆکردووەتەوە و وەک یەدەگ خاوەنی پشکی شێرن لێی، توانیویانە ژێرخانی ئابووریی خۆیانی پێ بەهێزەوە رابگرن.

لەو نێوانەدا بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەو ئینفۆگرافیکەی خوارەوە خراونەتەڕوو و سەرچاوەیان ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕە و "وشە" لە سایتی Rtی رووسیایی وەرگرتووە، دەردەکەوێت کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە خاوەنداری کردنی لە بڕی 8133 تەن زێڕ، لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە، کە زۆرترین رێژەی یەدەگی زێڕیان هەیە، ئەمەش لە کاتێکدا رێژەی یەدەگی زێڕی هەموو دنیا بریتییە لە 33092 تەن.

سەرچاوە: rt




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی