بۆچی جه‌سته‌ له‌ كاتی خه‌وتندا سارد ده‌بێت؟

:: PM:03:22:22/10/2017 ‌

زۆرینه‌ی ژنان و پیاوان له‌ كاتی خه‌وتندا به‌شێكی جه‌سته‌یان سارد ده‌بێت كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ زیاتر له‌ ژناندا هه‌یه‌ به‌راورد به‌ پیاوان به‌ هۆی نزمی زینده‌ چالاكی جه‌سته‌یان.

ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا ئاماژه‌یان پێ داوه‌، كه‌ پسپۆڕان و پزیشكان دووپات له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌، "پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی ژنان كه‌متره‌ له‌ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی پیاوان به‌هۆی زۆری ڕیشاڵ كه‌ له‌ جه‌سته‌ی ژناندا زۆره‌" بۆیه‌ زۆرتر هه‌ست ده‌كه‌ین جه‌سته‌ی ژنان ساردتره‌.

پسپۆڕان چه‌ندان جار روونیان كردووه‌ته‌وه‌، "ژنان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ری پێستیان كه‌مه‌ و ماسولكه‌كانیان بچووكترن كرداری زینده‌ چالاكی له‌ جه‌سته‌یاندا خاوتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ كاتی خه‌ودا جه‌سته‌یان به‌ گشتی سارد بێت به‌راورد به‌ پیاوان".

هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده‌ ڕێژه‌ی چه‌وری له‌ به‌شێكی جه‌سته‌دا زیاتر بێت پله‌ی گه‌رمی له‌و ناوچه‌یه‌دا نزم ده‌بێته‌وه‌ بۆ هاوسه‌نگكردنی گه‌رمییه‌كه‌، بۆیه‌ زۆرینه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ژنان له‌ شه‌ودا سارد ده‌بێت به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی ڕان و قۆڵه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌وری تیادا كۆ بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/  dailymail


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان