سیسته‌می هاندبرێك سه‌ربه‌خۆیه و جیاوازه له سیستمی ئیستۆپی هایدرۆلیك، چونكه هاندبرێك به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی كار ده‌كات له‌سه‌ر جێگیركردنی تایه‌كانی دواوه، به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له جێی خۆیدا بێ جووڵه‌كردن.
هاندبرێك زۆر گرنگه له ئۆتۆمبێل و پێویسته شۆفێران گرنگییه‌كی زۆر و بایه‌خێكی زۆری پێ بده‌ن و به‌كاری بێنن، پێویسته شۆفێران له‌م كاتانه‌دا گرنگییه‌كی زۆر به به‌كارهێنانی هاندبرێك بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان دوور بن له هه‌ر ڕووداوی نه‌خوازراو.
به‌كارهێنانی هاندبرێك له‌م كاتانه‌دا پێویسته.
به‌كارهێنانی هاندبرێكی ئۆتۆمبێل له‌كاتی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه له شه‌قامێكی لێژدا و به‌كارهێنانی هاندبرێك له‌م جێیه‌دا زیاتر دڵنیایت ده‌داتێ بۆ هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو .
به‌كارهێنانی هاندبرێك كاتێك ده‌ته‌وێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له جێیه‌كی جێگیر دایبنێی، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی هاندبرێك له ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك دا پێش خستنه‌سه‌ر P بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گێڕه‌كه.
چوار شێوازی جیاوازی هاندبرێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌یه:
یه‌كه‌م - وه‌ستاندنی هاندبرێك به‌رزكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی.
دووه‌م - وه‌ستاندنی هاندبرێك به‌قاچ.
سێیه‌م - وه‌ستاندنی هاندبرێك به دوگمه.
چواره‌م - وه‌ستاندنی هاندبرێك به ڕاكیشان ده‌ستی.
ئه‌مانه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك كار ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله، به‌ڵام كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل به چوار شێوه‌ی جیاواز دروستی ده‌كه‌ن.
چۆن بزانین هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان خراپه و ناوه‌ستێت.
شلبوونه‌وه‌ی ده‌سكی به‌رزكه‌ره‌وه‌كه زیاتر له جاران به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌سكی هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌وا هاندبرێكه‌كه له‌كار كه‌وتووه، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه شلبوونه‌وه‌ی هاندبرێكی قاچ له چاو جاران.