ڕۆژی جیهانی بۆ هه‌موو شتێك زیادی كردووه، وامان لێ هاتووه هیچ ڕۆژێكی ساده به‌ڕێ نه‌كه‌ین كه یادی شتێكی جیاواز نه‌بێت، هه‌ندێك له‌و ڕۆژانه‌ش تایبه‌تن به چه‌ند ناوچه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ته‌نیا تایبه‌ته به قوتابخانه‌كان و ته‌واو له‌وانی تر جیاوازه.
"ڕۆژی جیهانی سه‌یرترین قژ"، ئه‌مه له قوتابخانه‌كانی ئه‌وروپا یادی ده‌كرێته‌وه، وا له منداڵان ده‌كات زیاتر ئاره‌زوویان بۆ خوێندن بچێت و گرنگی به رۆژه تایبه‌ته‌كان بده‌ن، له‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێت به ته‌واوی قژیان شێوه‌یه‌ك لێ بكه‌ن، جیاواز بێت له هاوڕێكانیان و قوتابییانی تر، ئه‌مه‌ش دڵی منداڵان زۆر خۆش ده‌كات.