یەكەمین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەڵمی لە كوردستان دەكەوێتە كار

:: PM:05:12:22/10/2017 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكەمین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەڵمی لە شارەدێیەكی سەر بە پارێزگای هەولێر دەخاتە كار كە كۆمپانیایەكی كۆری بنیاتی ناوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تشرینی یەكەم، لە بانگێشتنامەیەكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، وەزارەتی كارەبا بەهاوكاری كۆمپانیای پۆسكۆی كۆری، رێوڕەسمێك بۆ كار پێكردنی سیستەمی بۆیلەری بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای خەبات ساز دەكات.

لە بەشێكی بانگێشتنامەكە هاتووە، ئامانج لە رێوڕەسمەكە ئیش پێكردنی بۆیلەری هەڵمی یەكەی یەكەمی وێستگەكەیە لە سەعات یەكی بەیانی لە شارەدێی كەورگۆسك .

بەرهەمهێنانی كارەبا لەڕێی هەڵمەوە بۆ یەكەمین جارە دێتە هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەڕێی گەرمكردنی ئاو و بەهەڵمكردنی سوود وەرگرتن لە پاڵەپەستۆی هەڵمی ئاو ئەو كارەبایە بەرهەم دێت.

ئێستە زۆربەی وزەی كارەبای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كوردستانی بە رێی كارۆئاوییەكە بە هێزی پاڵنانی ئاوە تۆرباینە گەورەكان دەسووڕێنەوە كە بە هۆیەوە كارەبا بەردەست دەكەوێت وەك لە بەنداوی دووكان و دەربەندیخان لە كوردستان هەیە، لە ئەمەریكا 12% لە كارەبای گشتی بە رێی كارۆئاوی بەرهەم دێت كە دەكاتە 72 گێگاوات.



وشە - رامیار جەواد