پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: PM:05:53:22/10/2017 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی پەرلەمان دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ی تشرینی یەكەم، فەرحان جەوهەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە ڕۆژی سێشەم یان چوارشەم پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات.

زیاتر گوتی، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردانە لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كاری پەرلەمانی كوردستان و  دەبێت ئەم هەفتەیە ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر پەرلەمانی كوردستان بۆ چەند جارێك دانیشتنەكانی لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی كاری پەرلەمانی كوردستان دواخستووە و ڕۆژی شەشی ئەم مانگەش ماوەی كاری پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت.

هاوكات كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستانیش ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ڕاگرت، لە كاتێكدا بڕیاربوو یەكی تشرینی دووەم هەڵبژاردن بەرێوە بچێت.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم