بۆتۆکس، کورتكراوى ناوی پزیشكییه‌كه‌ى (بۆتیولەینم تۆکسین)، گه‌ردیله‌ی بۆتیولیسمە کە جۆرێک بەکتریا بە ناوی کلۆستریدیۆم دەری دەدات، ئەم گه‌ردیله مردووانه دەتوانێ کارایی ماسوولکەکان کەم بکاتەوە یان بەتەواوی پەکیان بخات، له ته‌واوى جه‌سته‌ى مرۆڤدا.
بەکارھێنانی بڕێکی کەمی ئەم گه‌ردیلانه شه‌ش مانگ جارێك به شێوه‌ى به‌رنامه بۆ داڕێژراو و له‌ژێر چاودێرى دكتۆرى پسپۆڕ، بە شێوەی وەشاندنی ڕاستەوخۆ لەژێر پێست، دەبێتە ھۆی ڕه‌قکردنی ئەو هێڵانه‌ی کە لە دەمارەکانەوە بۆ ماسوولکە دەنێردرێن، لە ئەنجامدا ماسوولکە چیتر کرژ نابێتەوە، بەمەش چرچ و لۆچییەکانی پێست خاو دەبنەوە و دیار نامێنن، به به‌رده‌وامى شه‌ش مانگ به شێوه گه‌نج ده‌رده‌كه‌وى.
دەرزی بۆتۆکس سه‌ره‌تا زیاتر بۆ لۆچی نێوچاوان به‌كار ده‌هات، به‌تایبه‌ت دەوری چاو و دەوری ھێڵەکانی تەنیشت لووت.
ئێسته له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى زیاتر و به‌ربڵاوبوونى توێژینه‌وه زانستییه‌كاندا، بۆ ھەموو جۆرە لۆچبوونێکی پێست نابێت، بۆ نموونە ئەو چرچییانەی کە لە ئەنجامی کاریگەری تیشکی خۆر و لە ئەنجامی کاریگەری ھێزی کێشکردنی زەوییەوە پەیدا دەبن بە دەرزی بۆتۆکس لاناچن، بۆیە ھەرگیز نابێت کە بۆتۆکس بە بێ رێنمایی پزیشک بەکاربێت، به هه‌موو شوێنێكى جه‌سته‌ى مرۆڤ.
له‌م باره‌یه‌وه پزیشكى ناودارى لبنانى و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دكتۆر "نادر صه‌عب" له باره‌ى بۆتۆكسه‌وه به "وشه" ى ڕاگه‌یاند: " گرنگه خانمان و پزیشكان و سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى بزانن، كه نابێت بۆتۆکس بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەر بەکار بێت، هه‌روه‌ها (3 بۆ 7) ڕۆژ پاش لێدانی دەرزی بۆتۆکسه‌كه، کاریگەریی تەواوی دەردەکەوێت، وه خانمان كاتێك ئه‌و بۆتۆكسه ده‌كه‌ن نابێ تا 12 سه‌عات دەست لە شوێنی دەرزییەکە بدرێت و بجوڵێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى تێ كراوه‌ته ژێر پێسته‌كه گه‌ردیله‌ى مردوون و پاش كارلێك له‌گه‌ڵ خرۆكه سپیى و پلازماى خوێن ده‌بنه‌وه گه‌ردیله‌ى زیندوو".
هه‌روه‌ها دكتۆر نادر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس دەبێ لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی جوانکاریدابێت، كه به‌داخه‌وه ده‌بینم له كوردستان كه‌سانى ناپسپۆڕ ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن و هیچ زانیاریى و پێشینه‌یه‌كى ڕابردوویان نییه، ئێسته لە ئەمریکا بۆتۆکس یەکێک لە شێوە باوەکانی جوانکاری دەم و چاو و ئه‌ستێره‌كانى هۆڵیوود به شێوه‌یه‌كى ڕێكخه‌ر بەکاری دێنن له ژێر چاودێرى چڕى به‌رده‌وامى پزیشكى پسپۆڕ، بۆیه پێویسته وەشاندنی دەرزی بۆتۆکس لەلایەن پسپۆڕانی جوانکارییەوە بکرێت، لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە کە بەکارهێنانی ئەم مادەیه لەلایەن کەسانی ناشارەزاوە، لێکەوتەی زۆر خراپی بە دوادا ده‌بێت و ڕه‌نگه كه‌سه‌كه دووچارى نه‌خۆشى ژێرپه‌نجه بكاته‌وه".
ئه‌و دكتۆره له كۆتایدا گوتى: "کاریگەریی دەرزی بۆتۆکس تەنیا بۆ ماوەی چوار تا شه‌ش مانگ بەردەوام دەبێت، پاش ئەم ماوەیە فرمانی ماسوولکە بەرە بەرە وەکو پێشان دەگەڕێتەوە و لۆچ بوون دووبارە دەر دەکەوێتەوە، بۆیە بۆ شاردنەوەی پێویست بە دووبارە بەکارھێنانی دەرزی تر دەکات، به‌ڵام له شوێنه‌كانى تر نه‌ك هه‌مان شوێنى كۆنى جاران".
تووێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه بەگشتی بەکارھێنانی بۆتۆکس سەلامەتە، زیانە لابەلاکان لە پاش دەرزیی بۆتۆکس بریتین لە: (سووربوونەوە یان شینبوونه‌وه، مۆربوونێکی کاتی لە شوێنی لێدانی دەرزییەکە، لەوانەیە دەرزیی بۆتۆکس ببێتە ئەگەری سەرئێشە کە بۆ ماوەی یه‌ك بۆ دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت پاشان لەخۆیەوە نامێنێت).
له كۆندا زۆرێک لە خەڵکى چین حەزیان بە گه‌وره‌كردنى لێویان كردووه، ئه‌و كاتیش بە سیفەتێکى جوانیان دەبینى بۆ ئافره‌تان، ئه‌وكاته به‌هۆیى زۆرى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕووه‌كه سرووشتییه‌كان دارچین و شەکر له‌به‌ر بۆتۆكس به‌كارهێنراوه و كاریگه‌رى له‌دواى هه‌فته‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ئەمەش لە ڕێگه‌ى تێکەڵکردنى شەکر و زەیتى گوێزى هیندى و دارچین دەستیان ده‌كه‌وت.
پزیشكێكى سروشتى توركى به‌ناو "ئایدن گوڵن"، له لاپه‌ڕه‌ى تایه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه‌وا ئەگەر خانمان ئارەزووی ڕووخسارێکی قەڵەو و پێشتێکی ساف و گەشاوە دەکەن، بە بێ بوونی هیچ نەشتەرگەریەک یان بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس، ئەوا یەکێک لەم ئاوێتانە بەکاربهێنە کە هۆکارێکە بۆ جوانکردنی دەم وچاو و قەڵەوکردنی بەشێوەیەکی سروشتی، كه خۆی له ماسکی مۆز و هەنگوین و هه‌روه‌ها ماسکی خەمیرە و له‌گه‌ڵ ماسکی هێلکە بۆ توندکردنەوەی پێست ده‌بینێته‌وه.
خانمان له ئێسته‌دا خوویه‌كى زۆریان به جوانكارى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارییه‌وه گرتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زۆرى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ره‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێكیشیان بۆ چاولێكردنى خانمان بۆ ئه‌ستێره عه‌ربى و جیهانییه‌كانى ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ڕووخساریان له‌وان بچێت وبه‌رده‌وام گه‌نج ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نابێ له‌بیریان بچێت به‌كارهێنانى زۆر له شه‌ش ساڵ زیاتر و پشوو نه‌دان، به ته‌واوى پێستى جه‌سته ئه‌گه‌رى تووشبوونى شه‌له‌ى پێست زیاتر ده‌كات.