زانایان گردبوونەوەیەك بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە دەكەن

:: PM:09:51:22/10/2017 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی لە شاری هەولێر بۆ پاڵپشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، گردبوونەوەیەك دەكرێت و سەرجەم زانایانی ئاینی بەشداری دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تشرینی یەكەم، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بە مەبەستی پشتیوانی دەربڕین  بۆ هێزی پێشمەرگەی كورستان و جەماوەری ئازای گەلی كورستان و وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە ناڕەوایەی كە بۆسەر خاكی پیرۆزی كورستان دەكرێ، سبەی گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی ئاینی دەكرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئاگەداری سەرجەم زانایانی ئاینی كوردستان لە پارێزگاكانی كورستان دەكەینەوە، كە سبەی دووشەم ٢٣⁄ ١٠⁄ ٢٠١٧  سەعات سێی ئێوارە دوای نوێژی عەسر لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر، گەورەترین پشتیوانی زانایانی ئایینی بۆ كورستان پێشمەرگە ساز دەكرێ.
 
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرامبەر چەكدارانی حەشدی شەعبی بەرگرییەكی دلێرانەیان لە خاكی كوردستان كرد، بە تایبەت لە شارۆكەی پردێ‌ كە بە دارستانێكی مێژووی ناو دەبرێت نزیكەی 120 چەكداری داعش كوژران.



وشە - رامیار جەواد